15.4 C
Chicago
ئایار 31, 2026
rasr.press

بە ئامادەبوونی د.سالار عوسمان لە ئیستەنبوڵ شەوی وەفاداری بۆ ئیسماعیل بێشکچی بەڕێوەچوو

بە ئامادەبوونی د.سالار عوسمان لە ئیستەنبوڵ شەوی وەفاداری بۆ ئیسماعیل بێشکچی بەڕێوەچوو

ڕۆژی هەینی ١٥ـی ٥ـی ٢٠٢٦، شەوی وەفاداری بۆ ئیسماعیل بێشکچی، بە ئامادەبوونی د. سالار عوسمان، بەرپرسی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پ.د.ک و زیاتر لە ١٠٠ کەسایەتیی دیار لە شاری ئیستەنبوڵ بەڕێوەچوو.

لەمیانی ڕێوڕەسمەکەدا، ئیسماعیل بێشکچی ئەکادیمیست نووسەر و بیرمەندی گەورە و دۆستی گەلی کورد، لە ڕێگەی ڤیدیۆوە بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ بەشدار بوو و گوتارێکی پێشکەش کرد. لە گوتارەکەیدا، بێشکچی بە گرنگییەوە باسی لە ڕۆڵی سەرۆک بارزانی کرد و لە پای هەڵوێستەکانی، سوپاس و پێزانینی تایبەتی خۆی ئاراستەی سەرۆک بارزانی کرد.

لەم ڕێوڕەسمەدا پەیامی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان خوێندرایەوە، لە پەیامەکەیدا ئاماژەی بە گرنگیی بەشدارییەکانی ئیسماعیل بێشکچی لە تێگەیشتن لە ڕاستییە مێژوویی و کۆمەڵایەتییەکانی گەلی کورد کرد.

ئیبراهیم گوربوز، سەرپەرشتیاری ڕێوڕەسمەکە کە لەلایەن دەزگای ئیسماعیل بێشکچی و دەزگای گونەشتەکین ڕێکخرابوو وتەی بەخێرهاتنی پێشکەشکرد و، وێڕای بەرزنرخاندنی ڕۆڵ و هەوڵە هزرییەکانی لە مێژووی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازیی گەلی کوردستان، ئاشکرای کرد کە لەلایەن مەسرور بارزانی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، پارچە زەوییەک بە ڕووبەری ١٠ دۆنم لە هەولێر بۆ دەزگاکە تەرخان کراوە.

ئاماژەی بەوەش کرد کە کارەکان بەردەوامن بۆ دروستکردنی ناوەندێکی پەروەردەیی و کولتووری لەسەر ئەو زەوییە بە ناوی “ئەکادیمیای کوردۆلۆژیی ئیسماعیل بێشکچی”.

لە ڕێوڕەسمەکەدا، ژمارەیەکی زۆر لە ڕووناکبیران، هونەرمەندان و سەرمایەداران بەشدارییان لەو شەوەدا کرد کە تێیدا یادی کارە زانستییەکان، هەڵوێستی ویژدانی و بەشدارییەکانی ئەکادیمیست و نووسەر ئیسماعیل بێشکچی لە ڕاستییە مێژووییەکانی گەلی کورد کرایەوە.

لە دوماهی شەوەکەدا ڕەوشان و دەلیل دیلانار کۆنسێرتێکی مۆسیقایان پێشکەشکرد.

ئەمانەش هەن

هەفتەی داهاتوو لیستی مووچەی مانگی حەوت رەوانەی بەغدا دەكرێت

hakar

بەناوبانگترین رۆژنامەی ئەمریکی، کاتی هێرشکردنە سەر ئێران ئاشکرا دەکات

hakar

شاسوار عەبدولواحید بە “ترسنۆک” وەسفی خەڵکی بادینان دەکات، ناڕەزایەتی بەرفراوان و توند بەدوادا دێت

hakar