14 C
Chicago
ئایار 31, 2026
rasr.press

سەرۆکی حکومەت سەرەخۆشی لە کۆماری ئیسلامیی ئێران دەکات

سەرۆکی حکومەت سەرەخۆشی لە کۆماری ئیسلامیی ئێران دەکات

ئەمڕۆ دووشەممە 5/20 مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە پرسەنامەیەکدا، سەرەخۆشی لە کۆماری ئیسلامیی ئێران کرد، بۆ کۆچی دوایی ئیبراهیم ڕەئیسی، سەرۆک کۆماری ئێران و حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان، وەزیری دەرەوە و ژمارەیەک لە بەرپرسانی دیکە کە لە ڕووداوی تێکشکانی هێلیکۆپتەرەکەیان گیانیان لەدەست دا.

ئەمەش دەقی پەیامی سەرەخۆشییەکەیە:

پرسە و سەرەخۆشی و هاوخەميی قووڵی خۆمان ئاراستەی ڕێبەرایەتی و حکومەت و خەڵکی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەکەین، بۆ کۆچی دوایی سەرۆک کۆمار ئایەتوڵڵا سەید ئیبراهیم ڕەئیسی و وەزیری دەرەوە بەڕێز حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان و هاوڕێکانیان.
لە خوای مەزن داواکارین گیانی خوالێخۆشبووان بخاتە بەر بەزەیی خۆی و سەبر و دڵنەواییش بە بنەماڵە و کەسوکار و خەڵکی ئێران بە گشتی ببەخشێت. لەم کاتە سەختەدا، هاوخەمی و هاوپشتيی خۆمان لەگەڵ خەڵکی کۆماری ئیسلامی ئێران دووپات دەکەینەوە.

مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
2024/5/20

ئەمانەش هەن

ژمارەی ئەو حاجییە کوردانەی تائێستا لە مەککە بێسەروشوێنن ئاشکرا دەکرێت

hakar

بڕیارە گرنگەکە درا

hakar

پەیامێکی گرنگ لە سەرۆک بارزانییەوە

hakar