لە سەردەمی ئێستادا، چەمکی مافی مرۆڤ بووەتە یەکێک لە گرنگترین بنەماکانی ژیانی مرۆڤایەتی. هەموو مرۆڤێک مافی ئەوەی هەیە بە ئازادی، دادپەروەری و ڕێزەوە بژی، بەڵام لە زۆر شوێنی جیهان هێشتا هەزاران کەس تووشی ستەم، زوڵم و پێشێلکردنی مافەکانیان دەبن. لێرەدا ڕۆڵی چالاکوانانی بەرگری لە مافی مرۆڤ دەردەکەوێت، چونکە ئەوان وەک دەنگی بێدەنگان کار دەکەن و هەوڵ دەدەن داد و یەکسانی بڵاو بکەنەوە.
هەلۆ قەساب پێی وایە: چالاکوانانی مافی مرۆڤ ئەو کەسانەن کە بە هۆشیاری و ئازایەتی بەرگری لە ماف و ئازادییەکانی خەڵک دەکەن، بێ گوێدان بە ڕەگەز، ئاین، نەتەوە یان بیر و باوەڕی سیاسی. ئەوان هەوڵ دەدەن پێشێلکارییەکان ئاشکرا بکەن و داوا لە دەسەڵاتداران بکەن یاسا و مافەکانی مرۆڤ بپارێزن. زۆرجار ئەم چالاکوانانە تووشی هەڕەشە، زیندان و تەنانەت کوشتنیش دەبن، بەڵام هێشتا بەردەوامن لە خەباتی خۆیان.
دەشلێت یەکێک لە گرنگترین کارەکانی ئەم چالاکوانانە بڵاوکردنەوەی هۆشیارییە لە ناو کۆمەڵگا. کاتێک خەڵک مافەکانی خۆیان بناسن، دەتوانن داوایان بکەن و بەرگرییان لێ بکەن. هەروەها چالاکوانان ڕۆڵێکی گرنگ دەبینن لە پاراستنی مافی ژنان، منداڵان، ڕۆژنامەنووسان و هەموو ئەو توێژانەی کە تووشی ستەم دەبن.
لە هەرێمی کوردستان و عێراقیش، چالاکوانانی مافی مرۆڤ هەوڵی زۆریان داوە بۆ بەرزکردنەوەی دەنگی خەڵک و داواکاری بۆ دادپەروەری. سۆشیال میدیاش بووەتە ئامرازێکی بەهێز بۆ گواستنەوەی دەنگ و ئاشکراکردنی پێشێلکارییەکان، چونکە دەتوانێت لە ماوەیەکی کەمدا بابەتەکان بگەیەنێتە هەزاران کەس

