13.8 C
Chicago
تشرینی یەکەم 27, 2026
rasr.press

کۆمیسیۆن ، ژمارەی دەنگدەرانی گشتی ھەرێمی کوردستانی بڵاو کردەوە.

گوتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق، ژمارەی دەنگدەرانی گشتی ھەرێمی کوردستانی بڵاو کردەوە کە 3 ملیۆن و 789 ھەزار و 360 دەنگدەر ھەیە و ڕاشیگەیاند کە لەو ژمارەیەش تا ئەمڕۆ 2 ملیۆن و 901 هەزار و 80 کەس کارتی بایۆمەتری دەرهێناوە.

گوتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق جومانە غەلای لە بڵاوکراوەیەکی ڕۆژنامەوانییدا ڕایگەیاند کە لە پارێزگای ھەولێر یەک ملیۆن و 366 ھەزار و 462 دەنگدەری گشتیی ھەیە، کە لەو ژمارەیە یەک ملیۆن و16 ھەزار و 357 دەنگدەر کارتی بایۆمەترییان دەرھێناوە.

ھەروەھا لەبارەی پارێزگاکانی سلێمانی و ھەڵەبجە ڕاشیگەیاندووە کە یەک ملیۆن و 496 ھەزار و 152 دەنگدەر ھەیە و لەو ژمارەیەش یەک ملیۆن و 146 ھەزار و 530 کەس کارتی بایۆمەترییان دەرھێناوە.

ھاوکات لەبارەی پارێزگای دھۆکیشەوە، جومانە غەلای ڕاگەیاند کە ژمارەی دەنگدەران لەو پارێزگایە بریتییە لە 926 ھەزار و746 دەنگدەر و لەو ژمارەیەش738 ھەزار و 193 کەس دەنگدەر کارتی بایۆمەترییان وەرگرتووەتەوە.

ئەمە لە کاتێکدایە کە بەپێی تۆمارەکانی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق، کۆی گشتیی دەنگدەران لە ھەڵبژاردنی خوولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان سێ ملیۆن و 789 ھەزار و 360 دەنگدەرە، تا ئێستاش دوو ملیۆن و 901 ھەزار و 80 دەنگدەر کارتی بایۆمەترییان دەرھێناوە و بەم پێیەش 888 هەزار و 280 کەس کارتی بایۆمەتریان دەرنەهێناوە.

جێی ئاماژەیە ڕۆژی 26ی حوزەیرانی 2024،نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان،وادەی بەڕێوەچوونی خوولی شەشەمی ھەڵبژاردنی بۆ 20ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ دیارییکرد.

ئەمانەش هەن

مەسرور بارزانی: جەخت لە جێبەجێكردنی ڕێككەوتننامەی شنگال وەکوو خۆی دەکەینەوە.

hakar

ئومێد خۆشناو: پاککردنەوەی ژینگەی شارى هەولێر بەردەوامە .

hakar

مەزڵوم عەبدی و ئەحمەد شەرع لەسەر ئەم خاڵانە رێککەوتن

hakar