تەممووز 28, 2026
rasr.press

پێشمەرگە ئۆپەراسیۆنی دەستپێکرد

وەزارەتی پێشمەرگەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بۆ دابینکردنی ئاسایش و ئارامیی زیاتر لە ناوچەکە، لیوای 18ـی پیادە ئۆپەراسیۆنێکی کێوماڵکردنی ئەنجامداوە.

بەگوێرەی راگەیێندراوی وەزارەتەکە، ئۆپەراسیۆنەکە لە کاتژمێر 06:00ـی بەیانی، بە سەرپەرشتیی عەمید روکن سروود، سەرۆکی ئەرکانی فیرقەی یەکی پیادە، لە زنجیرەچیای قەرەچوغ دەستی پێ کرد.

لە ئۆپەراسیۆنەکەدا، زنجیرەچیای قەرەچوغ و گوندەکانی (خدرجیجە، حاجی شێخان، حەسەن بلباس، چەغەمیرە و بناری چیای قەرەچوغ) بە وردی کێوماڵ کران و گەڕان و پشکنینیان تێدا ئەنجامدرا.

لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، ئامانج لە ئۆپەراسیۆنەکە “رێگریکردن و نەهێشتنی جموجۆڵ و مەترسیی تیرۆریستان بوو لە سنوورەکەدا، ئۆپەراسیۆنەکە کاتژمێر 01:00ـی پاشنیوەڕۆ کۆتایی هات”.

ئەمانەش هەن

لە پایتەختی عێراق، بنکەیەکی سەربازیی ئەمەریکی کرایە ئامانج.

hakar

ناسنامەی ئەو هێزەی حەشـ*ـدی شـ*ـەعبی ئاشكرا کرا كە ئەمڕۆ چوونە كوڵەجۆ.

hakar

100 دۆلار بە 132 هەزار دینار بە هاووڵاتییان دەفرۆشرێت

hakar