13.8 C
Chicago
تشرینی یەکەم 27, 2026
rasr.press

هەفتەی داهاتوو لیستی مووچەی مانگی حەوت رەوانەی بەغدا دەكرێت

هەفتەی داهاتوو لیستی مووچەی مانگی حەوت رەوانەی بەغدا دەكرێت

سەرچاوەیەكی ئاگادار لە وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان، رایگەیاند، “مانگانە ئەو لیستی مووچەیەی كە بۆ دارایی فیدراڵ دەنێرێت و پێكهاتووە لە لیستی مووچە بە سی دی و كاغەز، ئێستە هەردوو لیستەكە خەریكە ئامادە دەبن و بە ئەگەرێكی زۆر سەرەتای هەفتەی داهاتوو لیستەكە دەنێرین.

سەرچاوەكەی دارایی لەبارەی درەنگكەوتنی لیستی وەزارەتەكان بۆ وەزارەتی دارایی گوتی، مانگانە لیستەكە دەستكاری دەكرێت و دیوانی چاودێری هەرێمی و بەغداش تێبینییان هەیە، بۆیە بەردەوام هەموو مانگێك ئەو لیستانە رێكدەخرێنەوە، ئەمەش كاری وردی پێویستە و كاتی زیاتر لەو وادەیە دەبات، بەڵام ئەمە بۆ مانگەكانی داهاتوو ئەو كێشانە كەمتر دەبنەوە، وەزارەتی داهاتوو دەتوانێت هەموو مانگێك لە ناوەڕاستی مانگەكەوە لیستی خۆی بۆ دارایی فیدراڵ بنێرێت.

ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان، لە كۆبوونەوەی سێی تەمووزی 2024 دووپاتی كردەوە و رای گەیاند، “پێویستە وەزارەتەكان لە 10 ڕۆژی یەكەمی هەموو مانگێك، ناردنی لیستی مووچە و پێداچوونەوەی مانگانە تەواو بكەن و بۆ وەزارەتی دارایی بنێرن، تا هیچ بیانوویەك نەمێنێت و چیتر مووچەی فەرمنانبەرانی كوردستان دوا نەكەوێت.

ئەمانەش هەن

لونا شبل راوێژکاری بەشار ئەسەد گیانی لەدەستدا.

hakar

لەسەر هەناردەکردنەوە نەوتی کوردستان، سودانی قسەی خۆی کرد

hakar

ئاوات شێخ جەناب: داوای 949 ملیار دینارمان له‌ بەغدا كردبوو، بەڵام 560 ملیار دیناریان ناردووه

hakar