13.8 C
Chicago
تشرینی یەکەم 27, 2026
rasr.press

راگەیەنراوێك لە وەزارەتی دارایی لەبارەی مووچەوە


وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی كوردستان راگەیەنراوێك لەبارەی مووچەی كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوان بڵاو دەكاتەوە.

وەزارەتی دارایی رایدەگەیەنێت “بە پێی خشتەی ڕاگەیەنراومان ڕۆژی یەکشەممە 16ی ئادار مووچەی مانگی شوباتی کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان دابەش دەکرێت”.

هەروەها راشیگەیاند “بۆ ئەو بەڕێزانەی لەو ڕۆژەدا بەهۆی بەشدارییان لە یادی کیمیابارانی هەڵەبجە ناتوانن مووچەکانیان وەربگرن، ڕۆژانی دواتر دەتوانن سەردانی بانکەکان بکەن و مووچەکانیان وەربگرن.

وەزارەتی دارایی و ئابووری جەختیش دەكاتەوە كە لە رۆژانی دوای 16ی ئادار سەرجەم بانکەکانی سەر بە وەزارەت لە خزمەت کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان دەبن.

ئەمانەش هەن

پەیامێک لە سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە

hakar

هــەفتــەی داهاتـوو دەبەشکردنی مووچە دەست پێدەکات

hakar

لیستی مووچە ئامادە کرا

hakar