13.8 C
Chicago
تشرینی یەکەم 27, 2026
rasr.press

عێراق له‌به‌رده‌م سزای توندی واشنتۆندایه‌


ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریكا: عێراق له‌به‌رده‌م سزای توندی واشنتۆندایه‌

ئه‌ندامێكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مریكا هۆشداری به‌ عێراق ده‌دات و رایده‌گه‌ێنێت، ده‌بێت به‌غدا ئاگاداری بریاره‌كانی خۆی سه‌باره‌ت به‌ پرسی  هاورده‌ی غازی ئێران بێت پێش ئه‌وه‌ی كار له‌ كاربترازێت.

 

جۆو وێڵسن ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی ئه‌مریكا له‌ هه‌ژماری خۆی له‌ ئێكس بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، به‌رپرسیانی عێراق هێشتا به‌ ئاشكرا باس له‌ گواستنه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌ی وزه‌ له‌ ئێرانه‌وه‌ ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش جێگای تێبینی كردنه‌.

 

ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجوومه‌نه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه‌، عێراق تا ئێستا چه‌ندینجار له‌لایه‌ن به‌رپرسانی واشنتۆنه‌وه‌ ئاگاداركراوه‌ته‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌رێككه‌وتنه‌كانی تایبه‌ت به‌ پرسی گواستنه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌كانی وزه‌ له‌ تارانه‌وه‌ و ئێستاش كاتی تێگه‌یشتنه‌ بۆ ئه‌و ئاگاداركردنه‌وه‌و هۆشدارییانه‌.

ئه‌وه‌شی خسته‌روو كه‌ عێراق له‌به‌رده‌م سزای توندی واشنتۆندایه‌ و سه‌رده‌می  گواستنەوەی سەرچاوەكانی وزەی ئێران و دابینكردنی سەرچاوەی دارایی بۆ ئەو وڵاتە كۆتاییهاتووە

ئەمانەش هەن

پەیامێكی گرنگ لە مەسروور بارزانی راگەیەندرا

hakar

ملمڵانێی سیاسی لە نێو یەکێتی و بەرەی گەل گەرمتر دەبێت

hakar

دژەتیرۆری کوردستان ڕاگەیانراوێکی بڵاوکردەوە

hakar