13.8 C
Chicago
تشرینی یەکەم 27, 2026
rasr.press

مەسرور بارزانی: پێویستە قوتابییان و لاوانی کوردستان زیاتر پەرە بە تواناکانی خۆیان بدەن

مەسرور بارزانی بە پێویستی دەزانێت قوتابییان و لاوانی کوردستان، باوەڕیان بە خۆیان بێت و زیاتر پەرە بە تواناکانی خۆیان بدەن و لە ئاست گۆڕانکاڕی و پێشکەوتنە خێراکانی ئەم سەردەمەدا بن.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 20-02-2025، مەسرور بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ ژمارەیەک لە کادیرانی یەکێتیی قوتابیان و یەکێتیی لاوانی دیموکراتی کوردستان، جەختی لەوە کردەوە “پێویستە قوتابییان و لاوانی کوردستان، باوەڕیان بە خۆیان بێت و زیاتر پەرە بە تواناکانی خۆیان بدەن و لە ئاست گۆڕانکاڕی و پێشکەوتنە خێراکانی ئەم سەردەمەدا بن.”

جێگری سەرۆکی پارتی، بە بۆنەی حەفتا و دووەمین ساڵیادی دامەزراندنی هەردوو ڕێکخراوی یەکێتیی قوتابیان و یەکێتیی لاوانی دیموکراتی کوردستان، پیرۆزبایی لە هەردووڕێکخراوەکە کرد و هیوای سەرکەوتن  و پێشکەوتنی زیاتری بۆ خواستن  و ڕێنمایی و ڕاسپاردە و ڕێنوێنی پێویستی پێدان بۆ کۆنگرەی داهاتوویان کە کۆنگرەی یەکگرتنەوەی هەردوو ڕێکخراوەکەیە و بڕیارە لەم ساڵەدا ئەنجام بدرێت.

ئەمانەش هەن

تەقینەوەیەک لە کەرکووک روویدا.

hakar

هاتوچۆی هەولێر: ئاگاداری ئەو خاوەن ئۆتۆمبێلانە دەکاتەوە کە تابلۆی گەشتکردنیان وەرگرتووە.

hakar

سبەی سەرجەم بانکە حکومییەکان لە هەرێمی کوردستان دادەخرێن

hakar