تەممووز 28, 2026
rasr.press

هاتوچۆی هەولێر: ئاگاداری ئەو خاوەن ئۆتۆمبێلانە دەکاتەوە کە تابلۆی گەشتکردنیان وەرگرتووە.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆی هه‌ولێر، ئاگاداری ئەو هاووڵاتییانە دەکاته‌وه‌، کە تابلۆی گەشتکردنیان بۆ دەرەوەی وڵات بۆ ئۆتۆمبێلەکانیان لە بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر وەرگرتووە، دەبێت تابلۆکە بگەڕێننەوە بۆ بەڕێوەبەرایەتییەكه‌ و تابلۆى تازه بۆ ئۆتۆمبێلەکانیان وەربگرن.
هاتوچۆی هه‌ولێر ڕوونی ده‌كاته‌وه‌: پێشتر کاتێک ئەم تابلۆی گەشتکردنە درا بە ئۆتۆمبێلەکان، نەدەتوانرا ئۆتۆمبێل بە تابلۆ کۆنەکان گەشتی دەرەوەی وڵات بکه‌ن، بەڵام ئێسته‌ تابلۆی نوێ نێودەوڵەتییە و هیچ کێشیەکی نییە بۆ گەشتکردن بۆ دەرەوەی وڵات. بۆیە سەرجەم ئەو شوفێرانەی تابلۆی گەشتکرنیان لایە، دەبێت لە ماوەی یەک مانگدا له‌ دوای ده‌رچوونی ئه‌م ڕاگه‌یاندراوه‌، تابلۆکان بگەڕێننەوە.

ئەمانەش هەن

ڕوونکردنەوەیەکی گرنگ لە وەزارەتی داراییەوە.

hakar

باڵیۆزی بەریتانیا بە توندی هێرشەکەی سەر کۆرمۆر . سەرکۆنە دەکەین

hakar

كۆماندۆ كەتنێكی تری نایەوە، قوربانی هەیە

hakar