25.7 C
Chicago
ئەیلوول 12, 2026
rasr.press

شاندی ھەرێم بۆ چەند پرسێکی گرنگ دەچنە بەغدا

پەیوەست بە مووچە و خانەنشینان، تیمێک چووەتە بەغدا، سبەیش تیمێکی دیکە دەچێت، لە وەزارەتی دارایی کوردستانیش لیژنەیەکی تایبەت پێکهێنراوە.

تیمێکی تەکنیکی وەزارەتی دارایی کوردستان کە پێکهاتوون لە نەهرەوان گەنجۆ، بەڕێوەبەری میلاک لە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی بودجە و عەبدوڵڵا ڕەمەزان، ڕاوێژکار لە بودجە، ئەمڕۆ چوونەتە بەغدا، لەبارەی میلاک (بەهەمیشەییکردنی فەرمانبەرانی گرێبەست و دەستپێکردنەوەی دامەزراندنی فەرمانبەرانی نوێ) گفتوگۆ دەکەن، لەگەڵ وەزارەتی دارایی عێراق باسی ئەوە دەکەن کە سێ تەمەن پێکەوە خانەنشین کراون و دەبێت شوێنیان پڕبکرێتەوە.

سبەی تیمێکی دیکەی تەكنیكیی تایبەت بە خانەنشینان دەچێتە بەغدا، چوونی شاندەکە بۆ چەند مەبەستێکە، بۆ هەماهەنگی و لێکتێگەیشتنی زیاتر، جێبەجێکردنی ڕێنماییەکانی خانەنشینی و ئەو گرفتانەی ماون لەنێوان هەردوو وەزارەتی دارایی کوردستان و عێراق بۆ ئەوەی لە مانگی دوو هەموویان یان بەشێکیان چارەسەر بکرێن، بەتایبەت پرسی کەمبوونەوەی مووچەی خانەنشینانی سەربازیی پلەدار.

لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی کوردستان لیژنەیەک لە چوارچێوەی هەنگاوەکانی چاکسازی بۆ یەکخستنی سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەکانی خانەنشینی پێکهێنراوە، تاوەکو بکرێن بە یەک بەڕێوەبەرایەتی گشتیی خانەنشینی سەر بە وەزارەت بێت، بۆ ئەم مەبەستەش  دەبێت دۆسیەی خانەنشینانی پێشمەرگە، خانەنشینانی سەربازیی و هێزە ئەمنییەکان، لەگەڵ مووچەی کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان بگوازرێتەوە.

ئەمانەش هەن

تەیف سامی زوڵمی لەم توێژانەی هەرێم کرد و بەشێک لە مووچەکانیانی بڕی

hakar

لە سلێمانی دایك و كچێك بە چەقۆ پیاوێك دەكوژن

hakar

پێشەوا هەورامانی: چاوه‌ڕوان ده‌كه‌ین ئه‌م هه‌فته‌یه‌ مووچه‌ی دوو مانگی هێزه‌ ئه‌منییه‌كان بگات

hakar