25.7 C
Chicago
ئەیلوول 12, 2026
rasr.press

لوبنان بڕیاری داخستنی ئەو دەروازە سنوورییەیان دا کە بە ڕووی سووریادا کرابوونەوە.

بەرپرسانی لوبنان بڕیاری داخستنی ئەو دەروازە سنوورییەیان دا کە بەهۆی هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیلەوە بە ڕووی سووریادا کرابوونەوە.

بەپێی ئاژانسی هەواڵی فەڕمی لوبنان NNA، بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ئاسایشی لوبنان، بڵاویکردەوە کە بڕیاری داخستنی ئەو دەروازە سنووریانە بەتایبەتی ئەوانەی باکووری وڵاتەکەی دەرکردووە، کە بەهۆی سەرلەنوێ هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیلەوە بە ڕووی سووریادا کرابوونەوە.

لە هەواڵەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە لە پێناو سەلامەتی گیانی ئەو کەسانەی دەیانویست لە دەروازە سنوورییەکان بپەڕنەوە ئەو هەنگاوە گیراوەتەبەر و، هەتا ڕاگەیاندنی دووهەم دەروازە سنوورییەکانی نێوان هەردوو وڵات بە داخراوی دەمێننەوە.

هەروەها لە هەواڵەکەدا باس لەوە کراوە کە دەروازەی مەسنا کراوە دەبێت بۆ ئەو هاووڵاتیيە سووریانەی دەیانەوێت بگەڕێنەوە بۆ وڵاتەکەیان.

ئەمانەش هەن

پەیامێک لە سەرۆکی هەرێمی کوردستانەوە

hakar

سەرۆکی حکومەت سەرەخۆشی لە کۆماری ئیسلامیی ئێران دەکات

hakar

وەزارەتی دارایی کاتی دابەشکردنی مووچەی راگەیاند

hakar