13.8 C
Chicago
تشرینی یەکەم 27, 2026
rasr.press

نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی له‌ مەسعود پزیشکیان سه‌رۆككۆماری نوێی ئێران ده‌كات.

بەبۆنەی هەڵبژاردنی مەسعود پزیشکیان بە سەرۆککۆماری ئێران، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامی پیرۆزبایی ئاراستە کرد و رایگەیاند: “چاومان له‌ بره‌ودان به‌ په‌یوه‌ندیی له‌مێژینه‌ی دۆستانه‌ و بەردەوامیی هاریکاریی هاوبەشە.”

رۆژی شەممە، (06-07-2024) نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس، پیرۆزبایی لە مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری هەڵبژێردراوی نوێی ئێران کرد و گوتی: “به‌بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردنییه‌وه‌ به‌ سه‌رۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران، به‌ ناوی خۆم و گه‌لی کوردستانه‌وه‌، پیرۆزبایی له‌ به‌ڕێز مه‌سعود پزیشکیان ده‌که‌م، هیوای سه‌رکه‌وتنی بۆ ده‌خوازم.”

لە پەیامەکەیدا، سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاندووە: “له‌ هه‌رێمی کوردستان و عێراق چاومان له‌ بره‌ودان به‌ په‌یوه‌ندیی له‌مێژینه‌ی دۆستانه‌ و به‌رده‌وامیی هاریکاریی هاوبه‌شه‌ له‌گه‌ڵ کۆماری ئیسلامیی ئێراندا له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندیی هاوبه‌ش و دراوسێیه‌تیی باش.”

ئەمانەش هەن

وەزارەتی پەروەردە چەند بڕیارێکی نوێی بۆ تاقیکردنەوەکانی پۆلی ١٢ دەرکرد

hakar

نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی لە تڕەمپ دەکات

hakar

دژەتیرۆری کوردستان ڕاگەیانراوێکی بڵاوکردەوە

hakar