15.2 C
Chicago
تشرینی یەکەم 28, 2026
rasr.press

دوو جووتیاری کورد لەلایەن سوپای عێراقەوە دەستگیرکران.

لەگوندەکانی پەڵکانە و شناغەی سنووری سەرگەڕان، دوو جووتیاری کورد لەلایەن سوپای عێراقەوە دەستگیرکران
دەشتی ئاغا یەکێک لەدەستگیرکراوەکان  ڕاگەیاند، “هێزێکی سوپای عێراق بە ئۆتۆمبێلی سەربازییەوە لە ماڵی خۆم لە پەڵکانە هەڵیانکوتایە سەرم و بەبیانووی ئەوەی زەوییەکەم کێڵاوە دەستگیریانکردم”.
دەشتی ئاغا گوتیشی: “ئێستا لە بنکەی پۆلیسی سەرگەران لەگەڵ جووتیارێکی دیکەی شناغە بەناوی فەرمان لێکۆڵینەوەمان لەگەڵ دەکرێت”.
باسی لەوەش کرد، “بیانووی دەستگیرکردنمان ناڕەوا و نایاساییە و زەوییەکانم هەموویان تاپۆیان هەیە و ئیشی سوپا نییە بێتەسەرمان، داواشی لە بەرپرسانی کورد کرد دەستێوەردان بکەن و کۆتایی بەو ستەم و زۆریەی سەر جووتیارانی کورد بهێنن، بەتایبەت ئيستا کە وەرزی تۆوکردن و کاری کشتوکاڵییەکە بژێوی ژیانمان لەسەرییەتی”.

ئەمانەش هەن

دۆخەکە ئاڵۆزە

Mahir

بە دەیان زیارەتکاری شیعەی ئێرانی گیانیان لە دەستدا و بە سەدانی تریش برینداربوون

hakar

هەواڵێکی خۆش بۆ هاوڵاتیانی خاوەن زەوییەکانی گوندی گرد جووتیار

hakar