تەممووز 28, 2026
rasr.press

بە بەڵگە حکومەتی هەرێمی کوردستان هۆکار نییە لە دواکەوتنی موچە

بۆ بەرچاو ڕوونی هاونیشتمانیان و موچەخۆران وەک بەڵگە کە حکومەتی هەرێمی کوردستان
هۆکار نییە لە دواکەوتنی موچە

ئەمڕۆ 2024/8/27 وەزارەتی دارایی عێراق
برى (549) مليار و (572) مليون ديناری خستە سەر حسابی وەزارەتى دارايى وئابوورى کە
تايبەته به مووچه ى مانگى (8)
(صرف رواتب الاقليم لشهر آب)..

لە کاتێکدا وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم چاوەرێیی تەمویلی تەواوی موچەخۆران بو بۆ مانگی تەمووز (7)

وەزارەتی دارایی هەرێم هێشتا لیستی موچەی مانگی 8(ئاب)ی رەوانەی بەغداد نەکردوە چۆن وەزارەتی دارایی عێراق موچەی مانگی (8)ی نارد کاتێک پرسیاریان لێکرا
وتیان ئێمە لەسەر لیستی مانگی 7 موچەی مانگی 8 مان بۆ ناردوون.

ئەمە باشترین بەڵگەیە کە بەغداد ئەمەی بەرامبەر هەرێم دەیکات تەواو سیاسی و هیچ بنەمایەکی هونەری و کارگێری و یاسایی نییە
لە کاتێکدا وەزارەتی دارایی عێراق تێبینیان هەبوو لەسەر لیستی موچەی مانگی 7
کە تێبینیتان هەیە ئەی چۆن لەسەر هەمان لیست موچەی مانگی 7
موچەی مانگی 8 نارد؟ بێ ئەوەی هێشتا هەرێم داوای کردبێت.

سبەی 8/28 وەفدێکی هونەری و مالی لە هەردوو بەرێوەبەرایەتی گشتی ژمێرکاری و بودجە و چاودێری دارایی هەرێم بۆ بابەتی موچەی مانگی 7 دەچنە بەغداد بۆ وەزارەتی دارایی عێراق .

رێباز حەملان
یاریدەدەری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

ئەمانەش هەن

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە نێردەی تایبەتی سكرتێری گشتیی ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ عێراق دەكات

hakar

له‌ ڕووداوێكی هاتووچۆدا چوار حاجی شاری سلێمانی گیانیان له‌ده‌ستدا

hakar

سەرۆک بارزانی لەگەڵ بەشێک لە ڕێکخستنە حزبیەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان کۆ بووه‌وه‌

hakar