25.7 C
Chicago
ئەیلوول 12, 2026
rasr.press

وتەبێژی ئەپیکۆر هەموو لایەنەکان خەریکی ئامادەکاری بۆ کۆبوونەوە

کۆبوونەوەی سێقۆڵی بۆ هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم ئەنجام دەدرێت

ئەندامێکی لیژنەی نەوت و گاز لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت: رێککەوتنی هەولێر و بەغدا لەبارەی هەناردەکردنەوەی نەوت دەکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

وتەبێژی ئەپیکور دەڵێت: هەموو لایەنەکان خەریکی ئامادەکارین بۆ کۆبوونەوەی سێقۆڵی.

یەحیا ئەحمەد فەرەج عیساوی، ئەندامی لیژنەی نەوت و گاز لە پەرلەمانی عێراق، رایگەیاند، حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێمی کوردستان رێککەوتوون لەسەر هەناردەکردنەوەی نەوت لە رێگەی بەندەری جەیهان.

دەشڵێت “پێشبینی دەکەم رێککەوتنەکە بکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە؛ چونکە رێککەوتن لەگەڵ حکومەتی تورکیاش کراوە و تەنیا جێبەجێکردنی ماوە.”

ئاماژەی بەوەشکرد “تەنیا بابەتی تەکنیکیی نۆژەنکردنەوەی بۆرییەکە ماوە. ئەگەر هەر کەموکورتییەکی تەکنیکیش هەبێ، چارەسەر دەکرێت.”

راشیگەیاند، ئەم هەفتەیە لە بەغدا کۆبوونەوەی نێوان وەزارەتی نەوت، وەزارەتی سامانە سروشتییەکان و کۆمپانیاکانی نەوت دەکرێ. کۆبوونەوەکە بۆ لابردنی بەربەستەکانی بەردەم پرۆسەی هەناردەکردنەوەی نەوتە.

ئەمانەش هەن

لاجان موحەممەد قەوماندی

hakar

‎هەواڵێکی خۆش بۆ هاوڵاتیان گەیشت

hakar

ئیسماعیل قائانی بێسەر و شوێنە

hakar