تەممووز 28, 2026
rasr.press

وەزارەتی کارەبا ڕوونکردنەوەیەکی لەبارەی کەمبوونەوەی کارەبا بڵاوکردەوە.

وەزارەتی کارەبا ڕایگەیاند، ەهۆی کێشەیەکی تەکنیکییەوە2000 مێگاوات کارەبا لە وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا کەمبووەتەوە، دەشڵێ، لەسەر هێڵن بۆ چارەسەرکردنی گرفتەکە و ئاسایی بوونەوەی دۆخی کارەبا.

وەزارەتی کارەبا ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە کە تێیدا هاتووە، ئەمڕۆ چوارشەممە ڕێکەوتی 26-6-2024، بەهۆی کێشەیەکی تەکنیکییەوە کاتژمێر 9:00ـی بەیانی دانە گاز هەناردەکردنی گازی لە کێڵگەی کۆڕمۆڕەوە وەستاند، بەهۆیەوە 2000 مێگاوات کارەبا لە وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا کەمبووەوە.

لە راگەیاندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، هەردوو تیمی وەزارەتی کارەبا و وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لە ڕێگەی سەنتەری کۆنترۆڵی کارەبای هەرێمەوە لەسەر هێڵن بۆ چارەسەرکردنی گرفتەکە و ئاسایی بوونەوەی دۆخی کارەبا.

هەر ئەمڕۆ، ئەندازیار غالب مارف، بەڕێوەبەری کۆنترۆڵی کارەبای سلێمانی لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، لە کاتژمێر 9ـی بەیانی ئەمڕۆ، بەهۆی بەهۆی دابەزینی پەستانی گاز لەکۆمپانیای دانەگاز، کوژاندنەوەی گشتی ڕوویداوە، بەمەش بەرهەمهێنانی کارەبا کەمبووەتەوە و ناتوانرێت بەرنامەی دابەش کردنی کارەبا جێ بەجێ بکەین.

غالب مارف، ئاماژەی بەوەش دا، ئێستا زۆرینەی فیدەرەکان کوژاونەتەوە بە هۆڵەکانی تاقیکردنەوەشەوە، گوتیشی: تا ئەوکاتەی کێشەی دانەگاز چارەسەر دەبێت، ئینجا بەرهەمهێنانی کارەبا ئاسایی دەبێتەوە.

ئەمانەش هەن

لە پارێزگای بەسرە کەسێک چوار هاوڕێی خۆی دەکوژێت.

hakar

نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی لە کۆمەڵی دادگەری کوردستان دەکات

hakar

مه‌سرور بارزانی: پێویسته‌ به‌غدا هه‌ڵه‌بجه‌ وه‌ك پارێزگا بناسێنێت و بوودجه‌ی بۆ دابین بكات.

hakar