25.7 C
Chicago
ئەیلوول 12, 2026
rasr.press

لە پارێزگای بەسرە کەسێک چوار هاوڕێی خۆی دەکوژێت.

هاووڵاتییەکی میسری لە پارێزگای بەسرەی عێراق، چوار هاوڕێی خۆی کوشتن و پارچە پارچەی کردن.

پۆلیسی پارێزگای بەسرە بڵاوی کردەوە، پیاوێکی میسرییان لە سنووری پارێزگاکە دەستگیر کردووە کە چوار هاوڕێی خۆی “هەڵگری ناسنامەی میسری” بە چەقۆی کوشتارگەی ئاژەڵان کوشتووە.

پۆلیسی بەسرە باسی لەوەش کردووە، تۆمەتبارەکە دانی بە تاوانەکەیدا ناوە کە دوای کوشتنی هاوڕێ میسرییەکانی، پارچەی تەرمەکانی لە نێو ژمارەیەک زبڵدانی کوچە و کۆڵانەکانی ناوچەکە شاردووەتەوە.

ئاماژەی بەوەش داوە، دوای دیارنەمانی چوار هاووڵاتی میسری لە پارێزگای بەسرە، دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە و بۆیان دەرکەتووە ئەو چوار کەسە لەلایەن هاوڕێیەکی خۆیانەوە لەسەر ناکۆکی کوژراون و تۆمەتبارەکەش “دوای هەڵاتنی بۆ بەغدا، دەستگیر کرا”.

ئەمانەش هەن

د.دلێر شینە؛هۆی مردنی حاجیان فەقەت هۆکاری دەسەلاتی سعودیا بووە

hakar

ئەڵمانیا پێشوازی لە وادەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەکات.

hakar

چاوەڕێ دەکرێ شەڕێکی خوێناوی لەم ناوچەیە رووبدات

hakar