13.8 C
Chicago
تشرینی یەکەم 27, 2026
rasr.press

بە بڕیارێك بافڵ بەرپرسانی یەكێتی بێدەنگ دەكات

بافڵ تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، بڕیارێكی بۆ سەرجەم ئۆرگانەكانی یەكێتی ناردووە، پێویستە خۆیان بە دوور بگرن لە قسەكردن بۆ میدیاكان لەبارەی هەڵبژاردن.
بڕیارێك لەلایەن سەرۆكی یەكێتی بۆ سەرجەم ئۆرگانەكانی یەكێتی دێتە ناردن كە پێویستە لەبارەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان قسە نەكەن،
ئەمڕۆ چوارشەم 12ـی حوزەیران، بەپێی بڕیارێكی بافڵ تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، بۆ ئۆرگانەكانی ئەو حزبە نێراوە و تێیدا هاتووە، قسەكردن لەبارەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان رابگرن.
بافڵ لە بڕیارەكە دەڵێت، ئەو بڕیارە هەموو بەرپرسانی یەكێتی دەگرێتەوە لە هەر پلە و پۆستێكی حزبی بن.
ئەو بڕیارەی بافڵ لە كاتێكدایە پێشتر چەندان جار خۆی دووپاتی لەوە دەكردەوە لە 10ـی حوزەیران، هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان ئەنجام دەدرێ‌، بەڵام نەكرا، ئێستە ئامادەكاری دەكرێ‌ بۆ ئەوەی لە چارەگەی كۆتایی ئەمساڵ ئەنجام بدرێ‌.

ئەمانەش هەن

دژەتیرۆری کوردستان ڕاگەیانراوێکی بڵاوکردەوە

hakar

فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا گوندی باسەوێی سەر بە قەزای ماوەتیان بۆردومان کرد

hakar

ساتی کوشتنی ئەو کەسەی شەوی ڕابردوو لە سلێمانی بە بەرچاوی خەڵکەوە لێی درا

hakar