14 C
Chicago
ئایار 31, 2026
rasr.press

بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە باڵەخانەیەک 43 کەس بوونە قوربانی.

مێدیای فەرمی کوەیت بڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە 12ی حوزەیرانی 2024، بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە باڵەخانەیەک لە گەڕەکی مەنقەف لە شاری ئەحمەدییەی باشووری کوەیت، 43 کەس مردوون و 48 کەسی دیکەش برینداربوون.

وەزارەتی تەندروستی کوەیت ڕایگەیاندووە، بەشێک لە بریندارەکان تەندروستیان ناجێگیرە و گومان دەکرێت ژمارەی قوربانییەکان بەرزتر بێتەوە، هەروەها ئاماژەیداوە، زۆربەی قوربانییەکان بەهۆی دوکەڵ و گازەوە خنکاون.

ئەو باڵەخانەی ئاگرکەوتنەوەکەی تێدا ڕوویداوە، زۆرینەی دانیشتووانەکەی کرێکارانی بیانین و وەزارەتی تەندروستیش هەموو ئامادەکارییەکی بۆ تیمار و چارەکردنی بریندارەکان ڕاگەیاندووە و ئاماژەیداوە بریندارەکان بە سەر چوار نەخۆشخانە دابەشکراون.

هەروەها فەهد یوسف سعوود وەزیری ناوخۆی کوەیت بۆ لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە دۆخی تەندروستی بریندارەکان سەردانی هەردوو نەخۆشخانەی عێدان و موبارەکی کردووە و ڕایگەیاندووە لە سبەیەوە هەموو ڕێکارێکی یاسایی و پێویست لە کەموکوڕییەکانی باڵەخانە و یەکەکانی نیشتەجێبوون دەگرنەبەر.

ئاماژەشیداوە، لێکۆینەوە لە ڕووداوەکە دەکەن و خاوەنی باڵەخانەکەش لە سەر کەموکوڕییەکان دەدەنە دادگا.

ئەمانەش هەن

هەواڵێكی خۆشتر بۆ پێشمەرگە گەیشت

hakar

بەرگریی ئاسمانیی عێراق: ئەو درۆنەی لە کەرکووک خراوەتە خوارەوە “تورکییە”.

hakar

بومەلەرزەیەکی بەهێز ئێرانی هەژاند

hakar