14 C
Chicago
ئایار 31, 2026
rasr.press

ساتی کوشتنی ئەو کەسەی شەوی ڕابردوو لە سلێمانی بە بەرچاوی خەڵکەوە لێی درا

IMG_0231

کارمەندێکی دژەتیرۆری یەکێتی گەشتیارێکی عەرەب دەکوژێت شەوی رابردوو کارمەندێکی هێزی دژەتیرۆری یەکێتی بەناوی ( رەوان سدیق) لە سەر شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود کاتێک ژمارەیەک گەشتیاری عەرەب لەسەر شەقامەکە رێدەکەن دەداتە بەر گولە .لەئەنجامدا دوو لەگەشتیارەکان ببرینداردەبن ، دوای گەیاندنیان بەنەخۆشخانە یەکێکیان بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیان لەدەستدەدات و یەوی کەشیان ئێستا لەنەخۆشخانە چارەسەر وەردەگرێت .ئەو گەشتیارە عەرەبەی کوژراوە پۆلیسە و لە بەشی پۆلیسی نەهێشتنی مادەهۆشبەرەکانی بەغداد دەوام دەکات و بۆگەشت لەگەڵ چەند هاوڕێیەکی هاتونەتە سلێمانی .بەگوێرەی زانیاریەکان ،چەند خولەکێک پێش رووداوەکە بە ئۆتۆمبێل دەستشکانەوە بەسەر یەکتردا لەنێوان ئەو ئەندامەی دژەتیرۆر و ئەو گەشتیارە عەرەبانە هەبووە .دوای ئەوەی گەشتیارە عەرەبەکان ئۆتۆمبێلەکەیان پارک دەکەن ، دێنەدەرەوە بۆ گەڕان ، کارمەندەکەی دژە تیرۆر شوێنیان دەکەوێت و دەیاندۆزێتەوە و لەسەرشەقام دەیانداتە بەر دەستڕێکی گولە . ئەو کارمەندەی هێزی دژەتیرۆر برای رائید (هونەر سدیق)ە کە یەکێکە لە ئەفسەرە باڵاکانی هێزی دژەتیرۆری یەکێتی و جێی متمانەی بافڵ جەلال حسامەدینە .

ئەمانەش هەن

مووچە بۆ دواکەوتووە، حکومەتی هەرێمی کوردستان چی دەڵێت؟

hakar

ئەردۆگان بەرەو عێراق و هه‌رێمی كوردستان بەڕێکەوت

hakar

بەرپرسی لقی 22ی پارتی: ئۆتۆمبێلەکەم لە ڕێگای کۆنتڕۆڵەوە تەقێنرایەوە

hakar