13.8 C
Chicago
تشرینی یەکەم 27, 2026
rasr.press

روخساری نیاندەرتاڵێک دروستدەکرێتەوە کە 75 هەزار ساڵ لەمەوبەر لە کوردستان ژیاوە

روخساری نیاندەرتاڵێک دروستدەکرێتەوە کە 75 هەزار ساڵ لەمەوبەر لە کوردستان ژیاوە

تیمێک لە زانایانی زانکۆکانی کامبریدج و لیڤەرپول توانییان وێنەی روخساری ژنێکی 40 ساڵەی نیاندەرتاڵ دروستبکەنەوە، کە بەپێی مەزەندەکان نزیکەی 75 هەزار ساڵ پێش ئێستا لە ئەشکەوتی شانەدەری باشووری کوردستان ژیاوە.

ئێسکی ئەم ژنە نیاندەرتاڵە بە “شانەدەر Z” ناسراوە و لە ساڵی 2018ـدا دۆزراوەتەوە، کە شوێنەوارناسان دەڵێن، “ئەم جۆرە مرۆڤە دێرینە لە دەوروبەری 40 هەزار ساڵەوە ئیتر بە یەکجاری دیارنەماوە”.

تیمەکە توانییان لەڕێی کۆکردنەوەی 200 پارچە ئێسکەوە، کەللـەسەری ژنە نیاندەرتاڵەکە دروستبکەنەوە، کە ئەم پڕۆسەیەش نزیکەی نۆ مانگی خایاندووە.

ئاماژە بەوەشکراوە؛ لە کاتی دۆزینەوەی ئێسکەکەدا نەتوانرا رەگەزەکەی دیاریبکرێت، چونکە تەنیا نیوەی سەرەوەی پارێزراو بوو و لەبارەی ئێسکی حەوزەوە هیچ زانیارییەک لەبەر دەستدا نەبوو، بەڵام دوای پشکنینی ورد و بەکارهێنانی تەکنیکی نوێ، لەڕێی پڕۆتینەکانی ناو مینای ددانەوە توانییان رەگەزەکەی دەستنیشان بکەن.

هاوکات لەڕێی پێوانی درێژی و تیرەی ئێسکی قۆڵی و بەراوردکردنی بە مرۆڤی شارستانیی ئەم سەردەمە، باڵای ژنە نیاندەرتاڵەکە بە مەتر و نیوێک خەمڵێندراوە.

ئەمانەش هەن

بەرگریی ئاسمانیی عێراق: ئەو درۆنەی لە کەرکووک خراوەتە خوارەوە “تورکییە”.

hakar

مەترسی لەسەر دوو سەد هەزار کورد هەیە

hakar

هێرشێك دەكەینە سەر ئیسرائیل كە بۆ ئەوان سوپڕایزە

hakar