25.7 C
Chicago
ئەیلوول 12, 2026
rasr.press

مەترسی لەسەر دوو سەد هەزار کورد هەیە


مەترسی لەسەر دوو سەد هەزار کورد هەیە

رامی عەبدولرەحمان سەرۆکی روانگەی سوری بۆ مافی مرۆڤ کاتژمێری ٩:١٥ ی ئەمشەو بە کەناڵی BBC بەریتانی رایگەیاند ” ٢٠٠ هەزار کوردی ناوچەکانی باکوری حەلەب لەلایەن میلیشیاکانی سەر بە تورکیاوە گەمارۆ دراون و هیچ رێگایەکیان پێنادرێت کە بە ئاراستەی باکوری رۆژهەڵات شوێنەکانی ژێر دەسەڵاتی هەسەدە بجوڵێن”. هەروەها هەمان لێدوانی بۆ کەناڵی ئەلعرەبییە حەدەسیش دووبارە کردەوەو ئاماژەی بەوە کرد، ئەو کوردانە دانیشتووی ناوچەی شەهبائن.

هەروەها سەرۆکی روانگەی سوری ئاماژە بەوەش دەکات هەندێک لە ئەفسەرانی نێو ئەو میلیشیانە بانگەشەی ئەوە دەکەن کە ” کوردەکان سەر ببڕن”.

ئەوەی جێگای سەرنجە، وەک رامی عەبدولرەحمان ئاشکرای دەکات کە ئەو ٢٠٠ هەزار هاوڵاتییە کوردە هیچ پەیوەندییەکی تەلەفونیان بەکەسەوە نەماوەو، نازانرێت بۆچی پەیوەندیان نەماوە لە کاتێکدا پەیوەندییە تەلەفونییەکانیان تورکیا دابینی کردووەو لەو ناوچەیەدا کار دەکات”.

ئەمانەش هەن

نـاوەرۆکی کـۆبـوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران راگەیەندرا

hakar

راگه‌یه‌ندراوێك له‌ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌وه‌

hakar

سەرۆکی نوێی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک دەست بە کار بوو.

hakar