تەممووز 28, 2026
rasr.press

🔴 پەیامی سەرەخۆشیی سەرۆك بارزانی بۆ كۆچی دوایی سەڵاح ڕەفیق

🔴 پەیامی سەرەخۆشیی سەرۆك بارزانی بۆ كۆچی دوایی سەڵاح ڕەفیق

بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان

بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی، (سەڵاح ڕەفیق ڕەواندزی)ـم پێ گەیشت. 

پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی خانەوادە و كەسوكاری خوالێخۆشبوو سەڵاح ڕەفیق و هەڤاڵ و هاوسەنگەرانی دەكەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم.

خوالێخۆشبوو سەڵاح ڕەفیق كەسایەتیی نیشتیمانپەروەر و پێشمەرگەی ماندوونەناس و تێكۆشەرێكی دێرینی شۆڕش ئەیلوول بوو كە وەک سەربازێکی ون خزمەتێکی زۆری دۆزی ڕەوای گەلەكەی کردووە.

لە خودای گەورە داواكارم ڕۆحی خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت.

انا للە و انا الیە راجعون

مسعود بارزانی

1ی ئایاری 2024

ئەمانەش هەن

چەند ڕێنماییك بۆ خۆپاراستن لە گەرما.

hakar

دوای کەوتنی سووریا مەترسی کەوتووەتە سەر عێراق.

hakar

هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری ئێران چووە گەڕی دووەم.

hakar