13.8 C
Chicago
تشرینی یەکەم 27, 2026
rasr.press

دۆخی کێڵگەی گازی کۆرمۆر ئاسایی بووەوە و بەرهەمهێنانی گاز دەستیپێکردەوە.

دۆخی کێڵگەی گازی کۆرمۆر ئاسایی بووەوە و بەرهەمهێنانی گاز دەستیپێکردەوە.

بەگوێرەی زانیارییەکان، لە کاژێر 12:00ی شەوی رابردووەوە بەرهەمهێنانی گاز لە کۆرمۆر دەستیپێکردووەتەوە و ئەمڕۆ بارهەڵگرەکان گازیان لە کێڵگەکە بار کردووە.

بەهۆی هێرشەکەوە بەرهەمهێنانی کارەبا لە هەرێمی کوردستان لە 3500 مێگاواتەوە دابەزی بۆ نزیکەی هەزار مێگاوات.

ئومێد ئەحمەد، گوتەبێژی وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان دوێنێ ڕایگەیاند، دوای 24 کاژێر لە بەرهەمهێنانەوەی گاز لە کۆرمۆر، دۆخی کارەبا ئاسایی دەکەنەوە.

هەر بەهۆی هێرشەکەوە چوار کەس گیانیان لەدەستدا و دووانی دیکەش بریندار بوون کە هاووڵاتی یەمەنی بوون.

شەوی رابردوو کۆمپانیای دانەگاز کە سەرپەرشتیی کێڵگەکە دەکات لە راگەیێندراوێکدا رایگەیاند، “لەگەڵ هاوبەشەکانمان بۆ بەرهەمهێنانەوەی گاز دەستمان بە رێکارەکان کردووە و حکومەتەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان رێوشوێنی باشتریان بۆ پارێزگاری لە کێڵگەی کۆرمۆر گرتووەتەبەر.”

ئەو شوێنەی لە کێڵگەکە کرایە ئامانج هەمان ئەو شوێنەیە کە لە سەرەتای ئەم ساڵدا هێرشی کرایەسەر و دەرەوەی کەمپەکەیە و شوێنەکە لەژێر نۆژەنکردنەوەدا بووە.

کێڵگەی کۆرمۆر دەکەوێتە شارۆچکەی قادر کەرەم لە قەزای چەمچەماڵ، کۆمپانیای دانەگاز و نەوتی هیلالی ئیماراتی وەبەرهێنانی تێدا دەکەن؛ کێڵگەکە یەکێکە لە ناوچە دەوڵەمەندەکان بە سامانە سرووشتییەکان، بەتایبەت گاز.

ئەمانەش هەن

ئەوەی فەرمانبەران دەیانویست، مەسرور بڕیاری لێدا

hakar

ئاوات شێخ جەناب: داوای 949 ملیار دینارمان له‌ بەغدا كردبوو، بەڵام 560 ملیار دیناریان ناردووه

hakar

سبەی پارتی و یەکێتی کۆدەبنەوە

hakar