تەممووز 28, 2026
rasr.press

مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان پیرۆزبایی لە یەکێتی نیشتمانی کوردستان دەکات

مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان بەبۆنەی (٤٩)یەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەوە پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی سەرۆکی یەکێتیی و ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و ئەنجوومەنی باڵای سیاسیی و بەرژەوەندییەکانی یەکێتیی کرد.

دەقی پەیامی پیرۆزبایی مەکتەبی سیاسیی پارتی.

بەڕێز/ بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

بەڕێزان لە مەکتەبی سیاسی و ئەنجوومەنی باڵای سیاسیی و بەرژەوەندییەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

بە بۆنەی(٤٩)یەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، پیرۆزباییەکی گەرم لە ئێوەی بەڕێز و کادیر و ئەندام و لایەنگرانی حزبە تێکۆشەرەکەتان دەکەین و، ھیوای بەردەوامی و سەرکەوتنتان بۆ دەخوازین.

لەو دەرفەتەدا جارێکی دیکە جەخت دەکەینەوە سەر ھەماھەنگی و تەبایی و ھاوخەباتیمان شانبەشانی سەرجەم ھێز و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان بۆ چارەسەرکردنی کێشە و پرسە ھەنووکەییە چارەنووسسازەکان و، پاراستنی دەسکەوتەکانی گەلەکەمان و داکۆکیکردن لە قەوارەی ھەرێمی کوردستان و بەھێزکردنی دامەزراوەکانی.

جارێکی دیکە پیرۆزباییتان لێدەکەین و ھەر سەرکەوتووبن.

مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان

١ی حوزەیرانی ٢٠٢٤

ئەمانەش هەن

سەرۆک بارزانی بەشداریی لە نیشاندانی شانۆگەریی “داستانی کوردستان” کرد.

hakar

نەبەز عەبدولحەمید : زۆربەی کێشەکانی کەمئاوی هەولێر چارە کراون.

hakar

سبەی کرایە پشوو

hakar