14 C
Chicago
ئایار 31, 2026
rasr.press

توركیا سه‌رجه‌م گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كانی بۆ ئێران ڕاگرت.

بە هۆی مەترسی هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران هێڵی فەرمی فڕۆکەوانی توركیا و کۆمپانیای فڕۆکەوانی پێگاسۆسی تورکیا سەرجەم گەشتەکانیان بۆ ئێران و بە پێچەوانەشەوە لە ئێرانەوە بۆ تورکیا هەڵوەشاندەوە.

هەردوو کۆمپانیاکە لە پلاتفۆرمی فەرمی خۆیان رایانگه‌یاندووه‌، تاوەکوو بەر لە یەکەی تشرینی دووەمی بیست و چوار، هیچ پلیتێکی گەشتکردن بەرەو ئێران نافرۆشن، چونکە سەرجەم گەشتەکانیان تاوەکوو کۆتایی ئەم مانگە هەڵوەشاندووەتەوە.

پێشووتریش هەردوو کۆمپانیای فڕۆکەوانی تورکیا بەهۆی ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە تەواو گەشتەکانیان بۆ لوبنان و ژمارەیەک وڵاتانی دیکەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕاگرت بوو. ئەمەش لە کاتێکدایە، ڕۆژنامەی یەدیعۆت ئەحرۆنوتی ئیسرائیل لە چاپی یەکشەممە بیستی ئەم مانگە بڵاویکردبووەوە، سوپای ئیسرائیل هەموو ئامادەکارییەکانی بۆ وەڵامدانەوە و هێرشکردنە سەر ئێرانی تەواوکردووە و هێرشەکەش گەورە و فراوان دەبێت.

لە بەرانبەردا و هەر هەمان ڕۆژ، عەباس عراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، هێرشکردنە سەر ئێران واتە بەزاندنی هێڵی سوور، ئەمەش بەبێ وەڵامدانەوە نابێت، هەروه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌، هێرشکردنە سەر ئێران دەبێتە هەڵگیرسانی شەڕێکی فراوان و ئەمەریکاش دەگرێتەوە.

ئەمانەش هەن

ھێرشکراسەر ھێزەکانی ئەمریکا

hakar

فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا گوندی باسەوێی سەر بە قەزای ماوەتیان بۆردومان کرد

hakar

مەترسی هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر بەغداد هەیە

hakar