13.8 C
Chicago
تشرینی یەکەم 27, 2026
rasr.press

پەیامێكی گرنگ لە مەسروور بارزانی راگەیەندرا

مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌ ڕێوڕەسمی ڕاگەیاندنی ڕێنمایی ڕێکخستنی کاروباری پەناخوازان لە هەرێمی کوردستان، ڕایگه‌یاند: چەندین ساڵە هەرێمی كوردستان بێ هیچ جیاوازییەكی ئایینی و رەگەزی و نەتەوەیی، میوانداریی سەدان هەزار پەناخواز و پەنابەری وڵاتانی دەوروبەر و هەروەها ئاوارەكانی ناوخۆی عێراق دەكات، بە تایبەت لە سەرەتای دەست پێكردنی هێرش و پەلاماری تیرۆریستانی داعش، بە هەزاران كەس ڕوویان لە هەرێمی كوردستان كرد. ئەمە لە كاتێكدا بوو كە لەم قۆناغەدا رووبەڕووی بارودۆخێكی دژوار و قەیرانی داراییش بووینەوە، بەڵام سەرەڕای هەموو ئەم دۆخە سەختەش، حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئەركی سەرەكیی مێوانداریكردنی دەیان كەمپی ئاوارە و پەنابەرانی لە ئەستۆ گرت و زۆربەی بارگرانییەكەش لەسەر شانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان مایەوە.

ئەمانەش هەن

پارتی میحوەری ڕۆژئاوای کەرکووکی خستە حاڵەتی ئامادەباشییەوە

hakar

دواجار هەولێر و بەغدا رێککەوتن

hakar

ئەردۆغان دۆڵمە و کەبابی هەولێری خوارد

hakar