14 C
Chicago
ئایار 31, 2026
rasr.press

سماقی ئاكرێ خواستی زورى له‌سه‌ره‌ له‌ ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ش.

قایمقامی ئاکرێ ڕایگەیاند “لە سنووری ئاکرێ سێ ملیۆن و 500 هەزار داری سماق هەیە و ڕێژەی بەرهەمهێنانیش، سێ هەزار و 900 تۆنە”.

“لە سنووری ئاکرێ سێ ملیۆن و 500 هەزار داری سماق هەیە، بە بەراورد بە پار، ڕێژەی داری سماق زیادی کردووە”.

قایمقامی ئاکرێ دەڵێت: ئەمساڵ 30 هەزار داری سماق زیادی کردووە، پار سێ ملیۆن و 470 هەزار بووە.

دەشڵێت: لە دوای ڕنینەوەی سماقەکە لەناو بازاڕەکانی ناوخۆ دەفرۆشرێت و هەناردەی دەرەوەی وڵاتیش دەکرێت.

قایمقامی ئاکرێ ئاماژەی بەوەش دا “تایبەتمەندیی سماقی ئاکرێ ئەوەیە کە ترشییەکەی زۆرترە لە سماقی هەموو ناوچەکانی کوردستان، هەروەها ڕەنگیشی جیاوازە”.

دلاوەر بۆزۆ ڕاشیگەیاند “سماق سێ ڕەنگی هەیە، سماقی سپی، سماقی بەڵەک و سماقی سوور. سماقی سپی لەهەمووان گرانترە و نرخەکەشی لە هەشت هەزار بۆ نۆ هەزار دینار دەبێت، ڕێژەی بەرهەمهێنانی سماقی ئاکرێ سێ هەزار و 900 تۆن دەبێت، بە بەراورد بە پاریش بەرهەمەکە زیاترە”.

سماقی ئاكرێ له‌ ھه‌موو ناوچه‌كان خواستی له‌سه‌ره‌ و له‌ ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ش و ته‌نانه‌ت بۆ ئه‌مه‌ریكاش نێردراوه‌، چونكه‌ بێگرفته‌ و سماقی خۆمانه‌یه‌ و تامێكی تایبه‌تی ھه‌یه‌ و خه‌ڵك به‌بێ دوودڵی ده‌یكڕێت و به‌كاری دەهێنێت؛ بۆیه‌ لەلایەن جووتیارانەوە بایەخی پێ ده‌دەرێت.

ئەمانەش هەن

رێباز حەملان قسەی کۆتایی لە بارەی رێککەوتنی نێون ھەولێر و بەغدا كرد

hakar

ئەم پیاوە لە لایەن برای خێزانەکەیەوە کوژرا

hakar

لە سلێمانی پێچەوانەی بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران دەست بە پرۆسەی تەوتین کراوە.

hakar