25.7 C
Chicago
ئەیلوول 12, 2026
rasr.press

‎رەزامەندی پێدانی پارچەزەوی بۆ هەزاران فەرمانبەری دیکە دەرچوو

ئەنجوومەنی وەزیران و وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بڕیار بۆ پێدانی پارچەزەوی بە فەرمانبەران و كارمەندانی بەرێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستی هەولێر دەردەكەن.

بەپێی نووسراوێكی ئەنجوومەنی وەزیران، تێیدا بڕیاری پێدانی پارچەزەویی بۆ هەشت هەزار و 122 فەرمانبەر و كارمەندی تەندروستی بەرێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستی هەولێر دراوە.

لە لایەكی دیكەوە بەپێی نووسراوێكی وەزارەتی شارەوانی كە 18ی2ی2025 دەرچووە و بۆ بەرێوەبەرایەتیی گشتی شارەوانییەكانی هەولێر رەوانە كراوە، تیایدا جەخت لەسەر بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران بۆ پێدانی پارچەزەوی بەو فەرمانبەرانەی بەرێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستی هەولێر كراوەتەوە.

وەزارەتی شارەوانی جەختی كردووەتەوە، شارەوانییەكان دەبێت وردبینی بكەنەوە و ئەوەی سوودمەند بووە لابدرێت و پاشان رێكارەكانی دابەشكردنی زەوییەكان لە رێگەی تیروپشك بكرێت.

ئەمانەش هەن

پەیامێكی توند لە شاخەوان عەبدوڵلاوە ڕێگەنادەین

hakar

سبەی مەسرور بارزانی لەم شارەی کوردستان دەبێ، میوانەکان دەبینێ

hakar

ئێران ئامادەکاری تەواوی بۆ لێدان لە ئیسڕائیل کردووە

hakar