14 C
Chicago
ئایار 31, 2026
rasr.press

وردەکاری بڕیارەکەی مەسرور بارزانی

راگەیەندراوێک لەوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان

لەچوارچێوەی هەوڵەکانی چاکسازی لە هێزی پێشمەرگەی کوردستان کە کارنامەی کابینەی نۆ بووە سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی واژۆی لەسەر دەسەڵاتی(کارگێڕی،دارایی،یاسایی،پەیوەندییەکان)ی فەرماندەی فەرماندەیی دەڤەرەکانی وەزارەتی پێشمەرگە کرد.

لەچوارچێوەی ڕێکخستن و یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان ئەمڕۆ سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی دەسەڵاتەکانی فەرماندەیی دەڤەرەکانی واژۆکرد،کە ئەمە خواستێکی هاوپەیمانان و پێکهاتەکانی وەزارەتی پێشمەرگەو ڕێکەوتنی ستراتیژی بوو بۆ یەکخستنەوەی هێزی پێشمەرگەی کوردستان و وەزارەتی پێشمەرگە لەم پڕۆسەیەدا هەوڵی زۆرییان داوەو کارییان بۆیکردووە.

سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی پاڵپشتی بەردەوامی ئەوەیکردووە هەرێمی کوردستان خاوەنی یەک هێزی پێشمەرگەی یەکگرتووبێت،لەم پێناوەشدا هەوڵ و پاڵپشتی بەردەوامی هەبووە،ئەم بڕیارەی ئەمڕۆش واژۆکرا لەچوارچێوەی ئەو هەوڵانەدایە.

ئەمانەش هەن

وەزیری بەرگری ئەمریکا پەیامێک ئاراستەی ئێران دەکات

hakar

كاتی ناردنی مووچەی مانگی 7ی ڕاگەیاندرا

hakar

به‌ درۆن هێرش كرایه‌ سه‌ر ئیسڕائیل

hakar