تەممووز 28, 2026
rasr.press

مۆزەخانەیەکی نوێ لە هەولێر کرایەوە

لە زانکۆی جیهان-هەولێر، مۆزەخانەی دکتۆر نەوزاد یەحیا باجگر بە فەرمی کرایەوە

هەولێر – لە مەراسیمێکی شکۆدار و بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە وەزیران، پارێزگاری هەولێر، بەرپرسانی حکومی و حزبی، مامۆستایانی زانکۆ و کەسایەتییە ئەکادیمی و کۆمەڵایەتییەکان، مۆزەخانەی دکتۆر نەوزاد یەحیا باجگر لە نێو کەمپی زانکۆی جیهان-هەولێر بە فەرمی کرایەوە.

مۆزەخانەکە وەک ڕێزلێنانێک بۆ خزمەت و دەستکەوتە زانستی و ئەکادیمییەکانی دکتۆر نەوزاد یەحیا باجگر دامەزراوە و کۆمەڵێک بەڵگەنامە، وێنە و کەرەستەی مێژوویی پەیوەست بە ژیان و کاری زانستی ناوبراو لەخۆ دەگرێت.

لە مەراسیمەکەدا، ئامادەبووان جەختیان لەسەر گرنگی پاراستنی میراتی زانستی و ناساندنی کەسایەتییە خزمەتگوزارەکانی بواری پەروەردە و خوێندنی باڵا لە هەرێمی کوردستان کردەوە

ئەمانەش هەن

پەیامی سەرۆك بارزانی بەبۆنەی چل و هەشتەمین ساڵیادی شۆڕشی گوڵان

hakar

100 دۆلار بە 132 هەزار دینار بە هاووڵاتییان دەفرۆشرێت

hakar

رووداوەکەی شاری زاخۆ هەممووانی تاساند

hakar