شارستانییەت و پێشکەوتنی هەر کۆمەڵگەیەک بەندە بە بوونی ژینگەیەکی ئارام و سەقامگیرەوە، شاری هەولێری پایتەختیش وەک یەکێک لە دێرینترین شارە زیندووەکانی جیهان نموونەیەکی درەوشاوەی ئەم هاوکێشەیەیە، ئاسایش و ئارامیی ئەم شارە تەنیا دروشم نییە بەڵکو ڕاستییەکی بەرجەستەیە کە هەموو دانیشتوان و سەردانیکەرانی لە ژیانی ڕۆژانەیاندا هەستی پێدەکەن
گرنگیی ئاسایشی هەولێر لە چەند ڕەهەندێکی سەرەکیدا ڕەنگدەداتەوە کە گرنگترینیان بوژانەوەی ئابوورییە، چونکە ئارامیی شارەکە وایکردووە ببێتە چەقی ڕاکێشانی وەبەرهێنەرانی بیانی و ناوخۆیی و ئەمەش گەشەسەندنی گەورەی لە کەرتی تەلارسازی و بازرگانی و گەشتوگوزاردا دروستکردووە، لە لایەکی دیکەوە هەولێر وەک پایتەختی پێکەوەژیان ناسراوە و بووەتە پەناگەیەکی ئارام بۆ سەرجەم پێکهاتە نەتەوەیی و ئایینییە جیاوازەکان کە تێیدا بە ئاشتی و ڕێزەوە لەپاڵ یەکتردا دەژین
ئەم سەقامگیرییە بەرهەمی شەونخونی و چاوکراوەیی بەردەوامی هێزە ئەمنییەکانە، لەپاڵ هاوکاری و هۆشیاریی بەرزی هاوڵاتیانی شارەکە کە خۆیان بە پارێزەری یەکەمی ئەم هێمنییە دەزانن، لە کۆتاییدا پاراستنی ئەم دەستکەوتە گرنگە ئەرکی هەموانە چونکە ئاسایشی هەولێر مانای بەردەوامیی ژیان و ئاوەدانی و داهاتوویەکی گەشترە بۆ نەوەکانی داهاتوومان.
هەڵۆ قەساب
HaLoo Qasab

