تەممووز 28, 2026
rasr.press

کەسێک کارەساتێکی دڵتەزێنی لە نێو خانەوادەکەی دروست کرد

گوتەبێژی پۆلیسی زاخۆ رایگەیاند، لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی کەسێک تەقەی لە ئەندامانی خێزانەکەی کردووە، بەو هۆیەوە، باوکی، خوشکی و هاوژینەکەی بریندار بوون.
رۆژی ئەحمەد رەمەزان، گوتەبێژی پۆلیسی زاخۆ ریاگەیاند: “ئێوارەی ئەمڕۆ ئاگادار کراینەوە لە رووداوێکی بریندارکردن بە چەک، دەرکەوت کەسێک هاوژینەکەی، خوشک و باوکی بریندار کردبوو، بەڵام برینەکانیان مەترسیدار نین.”
 وەکو گوتەبێژی پۆلیسی زاخۆ گوتی، دەمەقاڵێ لە نێوانیان روویداوە، دواتر ئەو گەنجە بە دەمانچە تەقەی لێکردوون و برینداری کردوون.
تەقەکەرەکە ناوی (ر. ئـ. ر)ـە و تەمەنی 40 ساڵە، دانیشتووی زاخۆیە. گوتەبێژی پۆلیسی زاخۆ گوتی: “تۆمەتبارەکە لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیرکراوە.”
سەبارەت بە تەندروستیی بریندارەکان، ئەحمەد رەمەزان گوتی، “دووانیان گوللە بە قاچیان کەوتووە، یەکێکیشیان گوللە بە دەستی کەوتووە، تەندروستییان جێگیرە.”

ئەمانەش هەن

ئایدن مەعروف : داوامان کردووە کۆتای پێکهاتەکان وەک خۆی لێ بکرێتەوە.

hakar

هــەفتــەی داهاتـوو دەبەشکردنی مووچە دەست پێدەکات

hakar

سیپان شێروانی پەیامێكی لەبارەی موچە بڵاوکردەوە

hakar