25.7 C
Chicago
ئەیلوول 12, 2026
rasr.press

هەواڵی خۆش لە بارەی مووچەی مانگی سێ گەیشت

جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق، ئاشکرای دەکات، هیچ بەربەستێک نیە و مووچەی مانگی سێی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دابەش دەكرێت.

شاخەوان عەبدوڵا، جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق، لە پرێسکۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: “ئەمڕۆش بەدواداچوونمان کردووه، هیچ بەربەستێك لە بەرامبەر ناردنی پارە لە بەغداوە بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان نیە و حكوومەتی عێراق هیچ داوایەكی لە هەرێم نەبووە و لیست پەسند کراوە.”

ئاشکراشی کرد: “وەزارەتی دارایی عێراق بڕیاری داوە پێش جەژن مووچە دابەش بكات و مووچەی مانگی سێی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دابەش دەكرێت.

جەختی کردەوە، چاوەڕوانن وەزارەتی دارایی فیدڕاڵ تەمویلی مووچە بنێرێ.

ئەمانەش هەن

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له‌ شاندێكى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ريكا دەكات

hakar

دواجار هەولێر و بەغدا رێککەوتن

hakar

هەواڵی نوێ لەبارەی مووچەوە راگەیاندرا

hakar