14 C
Chicago
ئایار 31, 2026
rasr.press

پۆتین بەداواکەی دۆناڵد تڕەمپ ڕازیبوو

دوای ئەنجامدانی پەیوەندییەکی تەلەفۆنی نێوان تڕەمپ و پووتن، كۆشكی کرملین ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە: سەرۆكی رووسیا ڕازیبووە بە وەستاندنی هێرشەکانی بۆ سەر ئۆکراینا و ڕاگەیاندنی ئاگربەستێکی سنووردار، بەڵام بە مەرج.

ئەمڕۆ سێشەممە كۆشكی سەرۆكایەتی رووسیا (کرملین) ڕاگەیاندراوێکی فەرمی لە دوای پەیوەندییە یەک کاتژمێرییەکەی نێوان دۆناڵد تڕەمپ سەرۆكی ئەمەریكا و ڤلادیمیر پووتن سەرۆكی رووسیا بڵاوکردەوە.

لە راگەیەنراوەكەدا ئاماژە بەوەدراوە کە ڕووسیا ئامادەیی نیشانداوە بە ڕاگەیاندنی ئاگربەستێکی سنووردار و وەستاندنی هێرشەکانی ڕووسیا بۆ سەر کەرتی وزەی ئۆکراینا بەو مەرجەی لەمەودوا چیتر ئۆکڕاینا پڕچەک نەکرێت.

هەر بەپێی زانیارییەکانی کۆشکی سەرۆکایەتیی ڕووسیا، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمەریکا و ڤیلادیمیر پووتن سەرۆکی ڕووسیا ڕێککەوتوون لەسەر بەردەوامیدان بە پەیوەندییەکانی هەردوو وڵات، هەروەها ئالوگۆڕکردنی 175 بارمتەی نێوان ڕووسیا و ئۆکڕاینا.

لای خۆشییەوە کۆشکی سپی سەبارەت بە پەیوەندییە تەلەفۆنییەكە ڕایگەیاندووە: هەردوولا هاوڕابوون لەسەر ئەوەی پێویستە ئەم ئاڵنگارییە درێژخایەنەی نێوان ڕووسیا و ئۆکڕاینا بە ئاشتییەکی بەردەوام کۆتایی بێت، هەروەها ئاگربەست لە وزە و ژێرخانی ئابووریدا دەست پێ بکات.

ئەمانەش هەن

پەیامێک لە سەرۆک بارزانییەوە لەبارەی هەڵبژاردن

hakar

مووچەی خانەنشینان هاوتای بەغدا دەکرێت

hakar

ڕاگه‌یه‌ندراوێك له‌ مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه‌.

hakar