25.7 C
Chicago
ئەیلوول 12, 2026
rasr.press

شەپۆلێکی بەهێزی بەفروباران روو لە هەرێمی کوردستان دەکات


لەماوەی هەفتەیەکی دیکەدا بەھێزترین شەپۆلی بەفر و سەرمای زستانی ئەمساڵ روو لە هەرێمی کوردستان دەکات.

ئەمشەو چوارشەممە 12/2/2025، ئاراس جەبار، شارەزای بواری کەشناسی بڵاوی کردەوە: “پێشبینی دەکرێت لە 19ی ئەم مانگەوە نزمە پاڵەپەستۆیەکی قوڵی جەمسەری باکوور لە ئەورووپاوە بگاتە سەرجەم ناوچەکانی دەریای ناوەراست و تورکیا و ھەرێمی کوردستان و عێراق و پێشبینی بارینی بەفرێکی زۆر لە ناوچە شاخاوییەکان بەرێژەی زیاتر لە یەک مەتر و بارینی بەفرێکی زۆریش لە سەنتەری شاری سلێمانی و ھەڵەبجە دەکرێت لەگەڵ بارانێکی زۆر باش بۆ سەرجەم ناوچەکان و نزمبوونەوەیەکی بەرچاوی پلەکانی گەرما.”

هەروەها ئاماژەشی بەوە داوە: “ئەم شەپۆلە چالاکترین شەپۆلی بەفروباران و سەرمای زستانی 2025 دەبێت کە بۆ ماوەی چەند رۆژێک کاریگەریەکانی دەمێنێتەوە.”

ئەمانەش هەن

ژمارەیەک کونسوڵ و دیپلۆماتکارانی وڵاتان ئامادەی کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان دەبن.

hakar

نەمانهێشت كۆماندۆی یەكێتی میوانخانەیەكمان داگیر بكات.

hakar

تیمی هاوبەشی هەردوو وەزارەتی سەرچاوەكانی ئاوی هەرێم و بەغدا، دەستیان كرد بە هەنگاوەكانی دروستكردنی چوار لە بەنداوە ستراتیجییەكانی هەرێمی كوردستان

hakar