تەممووز 28, 2026
rasr.press

نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی لە تڕەمپ دەکات

سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی دەستبەکاربوونی وەکو سەرۆکی ئەمریکا، پیرۆزبایی لە دۆناڵد ترەمپ دەکات. 
نێچیرڤان بارزانی لە پەیامێکی پیرۆزباییدا دەڵێت: ” هاوبەشیی بەهێزی ئێمە لەگەڵ ئەمریکا بەرز دەنرخێنین و چاومان لەوەیە لە نزیکەوە پێکەوە کار بکەین بۆ بەرەوپێشبردنی ئاشتی، سەقامگیری و بەها هاوبەشەکان”
دەقی پەیامەکەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان
بە ناوی هەرێمی کوردستانی عێراقەوە، پیرۆزبایی لە سەرۆک دۆناڵد ترەمپ دەکەم بەبۆنەی دەستبەکاربوونی وەکو 47ـەمین سەرۆکی ئەمریکا. هاوبەشیی بەهێزی ئێمە لەگەڵ ئەمریکا بەرز دەنرخێنین و چاومان لەوەیە لە نزیکەوە پێکەوە کار بکەین بۆ بەرەوپێشبردنی ئاشتی، سەقامگیری و بەها هاوبەشەکان.”

ئەمانەش هەن

وادەی کردنەوەی جووتسایدی گەزنە ئاشکرا دەکرێت

hakar

ئۆتۆمبێلێکی لەسەر ڕێگای دیمەشق-بەیروت بۆردومان کرا.

hakar

پێنج حزب بایكۆتی هەڵبژاردنیان راگەیاند

hakar