تەممووز 28, 2026
rasr.press

کۆمیسیۆن: لە چەند ڕۆژی داهاتوو شایستەی کارمەندانی کۆمیسیۆن خەرج دەکرێت.

نزیکەی دوو مانگ بەسەر بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان تێدەپەڕێت، لیستەکان ئامادەکراون و لەچەند ڕۆژی داهاتوو پارەکە بۆ هەرێمی کوردستان دەنێردرێت و بەسەر کارمەندان دابەش دەکرێت.

لە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان کە لەلایەن کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق سەرپەرشتی کرا، 42 هەزار كەس وەك كارمەند لەسەر سندووقەكانی دەنگدان بوون، كۆمیسیۆن 150 بۆ 250 هەزار دیناریان بۆ خەرج دەکات.

د.عیماد جەمیل، سەرۆکی تیمی ڕاگەیاندنی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند ، “ڕێکارە کارگێڕییەکان تەواوبوون، پێویستە لەماوەی 10 ڕۆژی داهاتوو پارەکە خەرج بکرێت.”

كۆمیسیۆن 150 هەزار دینار بۆ ئەو کارمەندانە خەرج دەکات کە کارمەندی حکومەتن، 250 هەزار دینار بۆ دەرچووانی زانکۆ و پەیمانگەکان، کارمەندە یەدەگەکانیش لەنێوان 50 بۆ 100 هەزار دینار وەردەگرن.

ئەمانەش هەن

تەقینەوەیەکی بەهێزی دیکە لەسەر خۆڕ ڕوویدا

hakar

کەشناسیی : پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە.

hakar

به‌ نیگه‌رانییه‌كى قووڵه‌وه‌ چاودێریی هه‌واڵه‌کانی ڕووداوی هیلیکۆپته‌ری سه‌رۆک ڕه‌ئیسی ده‌که‌م.

hakar