تەممووز 28, 2026
rasr.press

تورکیا چه‌ند ناوچه‌یه‌كی له‌ کوردستانی سووریا بۆردومان كرد.

لە ئەنجامی بۆردومانی تورکیا بۆ سەر ژمارەیەک ناوچەی کوردستانی سوریا، چوار کەس گیانیان له‌ده‌ستدا و ژماره‌یه‌كی دیكه‌ش برینداربوون.

هێزەکانی سووریای دیموکرات بڵاویان کردەوە، شەوی ڕابردوو سوپای تورکیا شارۆچکەی تەل ڕەفعەت، گوندەکانی تەل تەمر، منبج، کۆبانێ، دێرک و قامشلۆیان بۆردوومان کردووە و بەگوێرەی زانیارییەکان، لە ئەنجامی بۆردوومان بۆ سەر شارۆچکەی تەل ڕەفعەت چوار کەس گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و ده‌ کەسی دیکە برینداربوون، هەروەها لە کۆبانێ چوار کەسێک بریندار بوونە.

ئاماژە بەوەشکراوە، سوپای تورکیا نەخۆشخانەیەکی لە شاری قامشلۆ بۆردومان کردووە، لە ئەنجامدا ده‌ کەس بریندار بوونە، هاوکات لە گوندەکانی دەوروبەری دێرک کارگەیەکی غازی بۆردومان کردووە، بەهۆیەوە کرێکارێک برینداربووە.

ئەمانەش هەن

ئیسماعیل قائانی بێسەر و شوێنە

hakar

لە ئەنقەرە هێرشکرایە سەر بارەگای دەم پارتی.

hakar

له رووداوێکی تەقەکردن لە سنووری خەبات دوو کەس کوژران.

hakar