تەممووز 28, 2026
rasr.press

ئه‌مڕۆ دوایین وادەی تۆمارکردنی لیست و هاوپەیمانییەکانە بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان

ئه‌مرۆ دووشه‌ممه‌ 24ی6ی2024، دوا ده‌رفه‌ته‌ بۆ پێشكه‌شكردنی داواكاریی و تۆماركردنی حزب و هاوپه‌یمانێتی و كاندیدی سه‌ربه‌خۆ بۆ هه‌ڵبژاردنی خوولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی كوردستان.

كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق دوای ئەوەی له‌ 13ی حوزه‌یران وادەی تۆماركردنی پارت، هاوپەیمانێتی و کاندیدانی پێکهاتەکان و سەربەخۆی درێژ کردەوە، ئه‌مرۆ لەگەڵ کۆتایی هاتنی دەوامی ئاسایی نووسینگەکانی کۆمیسیۆن لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان وادەکە کۆتایی دێت.

پێشووتریش جومانه‌ غه‌لای گۆته‌بێژی كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ڕایگەیاند ، له‌گه‌ڵ درێژكردنه‌وه‌ی واده‌ی تۆماركردنی ناوی پارت و هاوپه‌یمانێتی و كاندیده‌كان، 2 حزبی نوێ و 20 كاندیدی سه‌ربه‌خۆی نوێ ناوی خۆیان تۆمار كردووه‌.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردبوو، هه‌موو ئاماده‌كارییه‌كانی كۆمسیۆن زۆر به‌ باشی به‌ڕێوه‌ده‌چن. ئاشكراشی كردبووه‌، تاكوو ئێستا 12 حیزب و 2 هاوپه‌یمانی و 77 كاندید ناوی خۆیان بۆ هه‌ڵبژاردنی خوولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی كوردستان تۆمار كردووه‌.

ئەمانەش هەن

وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل وەڵامی ئەردۆغان دەداتەوە

hakar

کەنەدا چووە پاڵ ئۆکرانیا

hakar

ئەمەریکا پەیامێکی توندی گەیاندە سودانی

hakar