13.8 C
Chicago
تشرینی یەکەم 27, 2026
rasr.press

سودانی بڕیارێکی بەپەلەی دەرکرد

یەحیا رەسوڵ، وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عێراق ڕایگەیاند، محەمەد شیاع سودانی، فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان، سەرۆكایەتی كۆبونەوەیەكی ئەنجومەنی وەزاری ئاسایشی نیشتمانی كردووە و گفتوگۆ لەبارەی دواین پێشهاتەكانی دۆخی ئەمنی عێراق كراوە، گوێبیستی دواین پێشهاتەكانی دۆخی لوبنان بووە بە تێروتەسەلی.

یەحیا ڕەسوڵ دەڵێت، ئەنجومەن پێداگری لەسەر دەروازە سنوریەكان كردووەتەوە بە گرتنبەری رێوشوێنی پێویست و خۆپارێزی، بۆ خۆبەدورگرتن لە ئەگەری هەر دزەكردنێكی ئەمنیی.

هەروەها جەخت لە وردبینیكردنی ئەمنیی كراوەتەوە لەسەر كەرەستەی هاوردەكراو بەشێوەیەكی چڕ، پێش ئەنجامدانی گرێبەست و، مامەڵەكردن لەگەڵ كۆمپانیا متمانەپێكراوەكان بەر لە پرۆسەی هاوردەكردنی ئامێری ئەلەكترۆنی.

ئەمانەش هەن

وەزارەتی دارایی کاتی دابەشکردنی مووچەی راگەیاند

hakar

خانمێکی کورد خۆی لە زیندانەکانی ئێران دەرباز کرد

hakar

چەند پڕۆژەیەكی نوێ بۆ شەڵتەری ئاژەڵە بێلانەكانی هەولێر دروست دەكرێت

hakar