13.8 C
Chicago
تشرینی یەکەم 27, 2026
rasr.press

ئێران هێرشەکە ئەنجامدەدات، بەرپرسانی ئەمریکا و ئیسڕائیل کاتەکەیان ئاشکرا کرد

بەرپرسانی ئەمەریكا و ئیسڕائیل نوێترین زانیارییان لەبارەی وادەی هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسڕائیل ئاشكرا كرد لە تۆڵەی كوشتنی ئیسماعیل هەنییە كە لە 31ی تەمووزی رابردوو لە تاران هاتە كوشتن.

ماڵپەڕی (ئەكسیووس)ی ئەمەریكی لەسەر زاری بەرپرسانی ئەمەریكا و ئیسڕائیل گواستییەوە: هەرچەندە هێرشی تۆڵەكردنەوەی ئێران بۆ سەر ئیسڕائیل دواكەوتووە، بەڵام هێرشەكە لە چەند رۆژی داهاتوودا ئەنجام دەدرێت.

ئەمە لەكاتێكدایە كە دوێنێ شەممە حوسێن سەلامی فەرماندەی گشتیی سوپای پاسداران گوتبووی لەچەند رۆژی داهاتوودا هەواڵ و زانیاری نوێ لەبارەی هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسڕائیل دەبیستن.

ئاماژەی بەوەشدابوو كە هەرچەندە وادەی هێرشەكە دواكەوتووە، بەڵام بە دڵنیاییەوە وەڵامیان دەبێت و تۆڵەی هێرشەكەی تاران و كوشتنی ئیسماعیل هەنییە دەكەنەوە.

پێشتریش كۆشكی سپی ئەمەریكا جەختی كردبووەوە، لە كاتی ئەنجامدانی هێرش بۆ سەر ئیسڕائیل دەستەوسان نابن و وەڵامی توندی ئێران دەدەنەوە.

ئەمانەش هەن

بەهۆی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەیەک لە ئەمریکا پێنج کەس گیانیان لەدەستدا.

hakar

چەند پڕۆژەیەكی نوێ بۆ شەڵتەری ئاژەڵە بێلانەكانی هەولێر دروست دەكرێت

hakar

چاوپۆشی لە دووکەڵی هیچ مۆلیده‌یه‌ك ناكرێ.

hakar