25.7 C
Chicago
ئەیلوول 12, 2026
rasr.press

لقی 23ی قەرەچووغی پارتی بانگەشەكانی عەلی حەمە ساڵح بەدرۆ دەخاتەوە

لقی 23ی قەرەچووغی پارتی بانگەشەكانی عەلی حەمە ساڵح بەدرۆ دەخاتەوە

رونکردنەوەیەک لەسەر پۆستێکی بێ بنەمای علی حەمە ساڵح، ئەو کە دەزانێت چیتر خەڵکی کوردستان متمانەیان پێ نەماوە و بەبەراورد لەگەڵ هەڵبژاردنەکانی رابردوو دەنگەکانی خودی خۆی زۆر دادەبەزێت ، لە ئێستاوە کەوتۆتە تۆمەت هەڵبەستن و پاساو هێنانەوە ، ئێمە بۆ رای گشتی رایدەگەیەنین کە ئەگەر علی راست دەکات لە راستی و دروستی زانیاریەکانی ئەوا با یەکێک لەم کارانە بکات.

۱ ــ نوسراوی فەرمی لقەکەمان بە مۆر و واژۆ بڵاوبکاتەوە کە ئەو لیستی دامەزراندنەی پێ ئاڕاستەی هەر شوێنێک کرابێ.

۲ ــ یان با بچێت ناوی هەموو ئەو بەڕێزانەی کە بڵاویکردۆتەوە ، کە ئایا لە لیستی موچەی پێشمەرگە هەیە لە وەزارەتی دارایی هەرێم یان لە عێڕاق، ئەمە راستی و دروستی دەسەلمێنێت.

ئەگەر نەیتوانی بیسەلممێنێت رێگای دادگای بەرامبەر دەگرینەبەر و یاسا سەروەرە.

پارتی دیموکراتی کوردستان
لقی 23 ی قەرەچوغ

ئەمانەش هەن

چەند بڕیارێکی توند لەلایەن وەزیری ناوخۆی ھەرێمەوە

hakar

لڕاگه‌یه‌ندراوێك له دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران.

hakar

پارتی: بەشداریی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەکەین

hakar