25.7 C
Chicago
ئەیلوول 12, 2026
rasr.press

بە ملیۆنان زیارەتکاری شیعە ڕوویان لە عێراق کردووە.

فەرماندەی گشتیی هێزەکانی ناوخۆی ئێران ڕایگەیاند، نزیکەی سێ ملیۆن و 200 هەزار زیارەتکار لە دەروازە سنوورییەکانی ئێرانەوە هاتوونەتە عێراق بۆ بەشداریی لە ڕێوڕەسمی یادی چلەی ئیمام حسێن.

ئەحمەد ڕەزا ڕادان، لە کاتی بە سەرکردنەوەی دەوازەی سنووری جەزابە لە باشووری ڕۆژئاوای ئێران بە ڕۆژنامەنووسانی ڕایگەیاند، نزیکەی 3 ملیۆن 200 هەزار زیارەتکاری ئێرانی و وڵاتانی دیکە لە دەروازە سنوورییەکانی ئێران – عێراق بەرەو نەجەف و کەربەلا چوون بۆ بەشداریی لە یادی چلەی شەهیدکردنی ئیمام حسێن، لەو ژمارەیەش تاوەکوو ئێستا یەک ملیۆن و 600 هەزار زیارەتکار گەڕاونەتەوە ئێران.

ڕاشیگەیاندووە “ئەو بیانیانەی لە ئێران نیشتەجێن، هیچ کێشەیەکی گەشتیان نییە بۆ عێراق، بەڵام ئەوانە لە وڵاتانی دەوروبەرەوە بۆ زیارەتکردن دێن، دەبێت ڤێزای گەشتیان هەبێت، ئەگەرنا ڕێگەی تێپەڕبوونیان پێ نادرێت.

ئەحمەد ڕەزا ڕادان گوتیشی: تەنیا لە دەروازەی سنووری جەزابە نزیکەی 50 هەزار خەڵکی بیانی ئاودیوی عێراق بوون، بەڵام بۆ ئەمساڵ زۆرترین ژمارەی زیارەتکارانە بە پلەی یەکەم لە دەروازەی مێهران و دوای ئەویش لە دەروازەی شەلەمچە چوونەتە عێراق.

ئەمانەش هەن

شۆک، بزانە لە بەغدا لەبەر کێ دەکرێتە پشوو!

hakar

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەنداوی بەستۆڕە دەکاتەوە

hakar

ژیان بەبێ سۆشیال میدیا چی لێدێت ؟!

hakar