تەممووز 28, 2026
rasr.press

ژمارەیەک کۆمپانیای فڕۆکەوانی گەشتەکانیان بۆ ئیسرائیل هەڵوەشاندەوە.

فڕۆکەیەکی نەفەرهەڵگری سەر بە کۆمپانیای لوفتهانزای ئەڵمانیا کە بەرەو تەلئەڤیڤ دەفڕی، لە نیوەی ڕێگە گەڕایەوە و گەشتەکەی هەڵوەشاندەوە. پێشتریش دوو کۆمپانیای ئەمەریکی گەشتەکانیان تا کاتێکی نادیار ڕاگرت.

کەناڵی 12ی ئیسرائیل بڵاوی کردووەتەوە فڕۆکەیەکی پڕ لە سەرنشین سەر بە کۆمپانیای لوفتهانزا کە بەرەو فڕۆکەخانەی بنگۆریۆنی ئیسرائیل دەفڕی، لە نیوەی ڕێگە تاقمی فڕۆکەکە سەرنشینانیان ئاگادار کردووەتەوە، بەهۆی کێشەی تەکنیکییەوە لە قوبرس دەنیشێتەوە.

هەر بە گوێرەی زانیاری کەناڵەکە، دوای ماوەیەک لە نیشتنەوەی فڕۆکە ئەڵمانییە لە فڕۆکەخانەی لارنکای قوبرس، تاقمی فڕۆکەکە گەشتیەکەیان هەڵوەشاندووتەوە و بەرەو فڕۆکەخانەی میونیخی ئەڵمانیا گەڕانەتەوە.

لەم بارەوە کۆمپانیای لوفتهانزا ڕایگەیاندووە، فڕۆکەیەکیان بەهۆی خۆپارێزی و کێشەی ئەمنییەوە بە ناچاری گەڕاوەتەوە ئەڵمانیا.

هەروەها هەر یەک لە فڕۆکەخانەکانی وەک دەلتا و یونایتدی ئەمەریکی، بڕیاریان داوە گەشتەکانیان بۆ تەلئەڤیڤ تا کاتێکی نادیار ڕابگرن، ئەمەش بەهۆی زیادبوونی ئاڵۆزییەکان لە دوای کوشتنی هەر یەک لە ئیسماعیل هەنییە، سەرۆکی مەکتەبی سیاسیی حەماس لە تاران و کوشتنی فواد شوکر سەرکردەی حەماس لە بەیرووت.

ئەمانەش هەن

لە مانگی داهاتوودا گەورەترین کونسوڵخانەمان لە هەولێر دەکەینەوە

hakar

هەولێر و بەغدا لەسەر پرسی مووچە ڕێککەوتن

hakar

بکـ.ـوژی هاوڵاتیەکەی گوندی دووسەرە دەستگیرکرا

hakar