25.7 C
Chicago
ئەیلوول 11, 2026
rasr.press

دەستەی دەستپاکیی عێراق سوپاسی وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان دەکات.

دەستەی دەستپاکیی عێراق دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی دزی سەدە ڕادەگەیەنێت و سوپاسی وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستانیش دەکات کە هاریکار بوون لە دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکە.

دەستەی دەستپاکیی عێراق بێ ئەوەی ناوی تۆمەتبارەکە ئاشکرا بکات ڕایگەیاند، تۆمەتبارێکی گەورەی دزیی سەدەیان دەستگیر کردووە و سوپاسی هەردوو وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی فیدراڵ و حکوومەتی هەرێمی کوردستانیش دەکات کە هاریکار بوون لە دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکە.

پێشتر چوار تۆمەتباری دیکەی دۆسیەکە بڕیاری راگرتنیان لەلایەن دادگای باڵای تاوانەکان بۆ دەرکراوە کە بەرپرسیاریەتیان لە حکوومەتەکەی مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی پێشوودا هەبووە.

بە گوتەی بەرپرسانی عێراق، تۆمەتبارکردنی ئەو بەرپرسانە دەگەڕێتەوە بۆ بەشدارییان لە دەرهێنانی پارە بە شێوەیەکی نەختینەی لە دەستەی گشتی باج، کە ئەو پارەیە دەگاتە نزیکەی دوو ملیار و 500 ملیۆن دۆلار، ئەمەش بە بڕە پارەیەکی زۆر دادەنرێت لەو وڵاتەی کە هەمیشە لە ڕیزبەندی گەندەڵترین وڵاتەکانی جیهاندایە.

دزیی سەدە بریتییە لە بردنی گوژمەی دوو ملیار و 500 ملیۆن دۆلار لە داهاتی باج کە ڕێککەوتی دزییەکە لەنێوان مانگی ئەیلوولی ساڵی 2021 تاوەکو مانگی ئابی ساڵی 2022 بووە.

ئەمانەش هەن

وردبینی لە لیستی مووچەی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکان دەکرێت.

hakar

بە بەڵگە حکومەتی هەرێمی کوردستان هۆکار نییە لە دواکەوتنی موچە

hakar

هاکان فیدان: یەپەگە و پەکەکە هیچ شوێنێکیان لە داهاتووی سووریادا نابێت

hakar