25.7 C
Chicago
ئەیلوول 12, 2026
rasr.press

ئەمەریکا بنکە سەربازییەکانی خستە ئامادەباشییەوە

بەهۆی مەترسیی هێرشی تیرۆریستییەوە، بنکە سەربازییەکانی ئەمەریکا لە بەشێک لە وڵاتانی جیهان خرانە ئامادەباشییەوە.

هەردوو کەناڵی “سی ئێن ئێن” و “ئەی بی سی نیوز”ـی ئەمەریکی ئاشکرایان کرد، بنکە سەربازییەکانی ئەمەریکا لە ژمارەیەک وڵاتانی ئەورووپا، بەهۆی مەترسیی هێرشی تیرۆریستییەوە خرانە ئامادەباشییەوە.

ئەو دوو کەناڵە ئاماژەیان بەوەش داوە، هێزەکانی ئەمەریکا لە ئەورووپا خراونەتە هۆشدارییجۆری چارڵی، کە ئەم پلە هۆشدارییە تایبەتە بە هەبوونی هەڕەشەی تیرۆر و پەلاماردان.

ئەمە لە کاتێکدایە، لەدوای هێرشی خوێناوی گرووپە توندڕەوەکان بۆسەر مۆسکۆ و کوژرانی نزیکەی 130 کەس، زۆرینەی وڵاتانی ئەورووپا هێزەکانی ناوخۆیان خستە ئامادەباشییەوە.

ئەمانەش هەن

لە پارێزگای بەسرە کەسێک چوار هاوڕێی خۆی دەکوژێت.

hakar

کەنەدا هۆشداری دەداتە هاووڵاتییانی.

hakar

مووچە بۆ دواکەوتووە، حکومەتی هەرێمی کوردستان چی دەڵێت؟

hakar