13.8 C
Chicago
تشرینی یەکەم 27, 2026
rasr.press

ئـەمشەو لیستی مووچە بۆ بەغدا دەنێردرێت

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، کارەکانی لیستی مووچەی فەرمانبەران و هێزە ئەمنییەکان لەبەر هەندێ گرفتی نەخوێندنەوەی ناو و کۆد تا ئێستا نەنێردراون.

 سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان، گوتی: هەندێک لە وەزارەتەکان و شوێنەکان ئەو لیستانەی ناردبوویان گرفتی خوێندنەوەی کۆد و ناویان هەبوو، ئێستا شتەکان ئامادەکراون و دەکرێنە نووسراوی فەرمی و چاپ دەکرێن.

 سەرچاوەکەی وەزارەتی دارایی گوتی: ئەمشەو لیستی مووچە بە ئیمێل بۆ بەغدا دەنێرین، ڕۆژی شەممە 29-6-2024، نووسراوەکان بە کاغەز دەبەینە بەغدا تا ڕۆژی یەکشەممە 30-6-2024 لەگەڵ دەستپێکی دەوام بەغدا کاری لەسەر بکات، لەگەڵیان دەبین بۆ ئەوەی وردبینییەکە زوو تەواو بکرێ تا ئەم هەفتەیە پارەکە تەمویل بکرێت.

ئەمانەش هەن

نوێترین زانیاری لەسەر گەیشتنی مووچەی فەرمانبەران

hakar

ئێران لە سوریاو لوبنان دۆڕا بەڵام تائێستا حوكمی عێراق

hakar

سەرۆک بارزانی و سەرۆککۆماری سووریا بە تەلەفۆن قسەیان کرد

Mahir