تەممووز 28, 2026
rasr.press

دۆستێکی ئەمریکا، دژی ئێران بڕیاریدا

رۆژی چوارشەممە 19-06-2024، دۆمینیک لۆبلانک، وەزیری ئاسایشی گشتیی کەنەدا رایگەیاند، “حکومەتی ئێمە بڕیاریدا سوپای پاسدارانی ئیسلامی بخاتە لیستی تیرۆرەوە”.
حکومەتی ئۆتاوا هەروەها داوا لەو کەنەدیانە دەکات کە لە ئێرانن، ئەو وڵاتە بەجێبهێڵن.
ماوەیەکی درێژبوو پارتە ئۆپۆزیسیۆنەکانی کەنەدا داوای ئەو هەنگاوەیان لە حکومەت دەکرد، بەڵام حکومەتی لیبراڵی جەستن ترۆدۆ، سەرۆکوەزیرانی کەنەدا رەتیدەکردەوە و دەیگوت، “ئەمە دەرئەنجامی نەخوازراوی دەبێت”.
لە تشرینی یەکەمی 2022 ئۆتاوا رایگەیاند، ئەو هەنگاوە دەبێتە نادادپەروەری بۆ ئەو ئێرانییانەی لە کەنەدا دەژین و مەترسییان لەسەر دروستدەکات.
کەنەدا پێشتر فەیلەقی قودس لە سوپای پاسدارانی خستبووە لیستی تیرۆر و لە ساڵی 2012ـەوە هەموو پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی لەگەڵ ئێران بڕیبوو.
خستنە لیستی تیرۆری ئەو گرووپە بەو مانایە دێت، پۆلیسی کەنەدا هەر کەسێک بدۆزێتەوە کە پاڵپشتیی ئەو گرووپە بکات، دەتوانێت دەستگیری بکات و هەموو سامانە بانکییەکانی سڕبکات.
جگە لە کەنەدا، هەریەک لە ئەمریکا، سعودیە و بەحرێن سوپای پاسدارانیان خستووەتە لیستی تیرۆرەوە.

ئەمانەش هەن

كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق رایگەیاند، پێویستە كاتێكی نوێ‌ بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دیاریبكرێت

hakar

ئەردۆغان دۆڵمە و کەبابی هەولێری خوارد

hakar

بەرپرسێکی باڵای ئێران دەستی لەکارکێشایەوە

hakar